گه‌رده‌لولى جزیره: ١٧ چه‌ته کوژران
شه‌ڕڤانانى هه‌ڵمه‌تى گه‌رده‌لولى جزیره ڕایگه‌یاند، که له‌هه‌ڵمه‌تى ڕزگارکردنى گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى دێره‌زۆر ١٧ چه‌ته‌ى داعش کوژران.
شه‌ڕڤانانى هه‌ڵمه‌تى گه‌رده‌لولى جزیره ڕایگه‌یاند، که له‌هه‌ڵمه‌تى ڕزگارکردنى گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى دێره‌زۆر ١٧ چه‌ته‌ى داعش کوژران.
ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تى گه‌رده‌لولى جزیره بڵاوى کرده‌وه، که له نزیک شارۆچکه‌ى هه‌جین له هه‌رێمى دێره‌زۆر له باکورى سوریا شه‌ڕێکى قورس ڕوویداوه و ١٧ چه‌ته‌ى داعش کوژراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش کراوه، که له باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌جین کارگه‌یه‌کى چه‌کى چه‌ته‌کانى داعش که‌وتووه‌ته ده‌ست شه‌ڕڤانانه‌وه، له‌و کارگه‌یه‌دا چه‌ندین ڕۆکێت هه‌یه.
هه‌روه‌ها له گوندى خه‌رانیج ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند عه‌مبارێکى چه‌کدا گیراوه.
هه‌ڵمه‌تى گه‌رده‌لولى جزیره ماوه‌ى ١٢٦ ڕۆژه به‌رده‌وامه و شه‌ڕڤانان به‌رده‌وام پێشڕه‌ویى ده‌که‌ن.