فه‌رمانداره‌تی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه له عه‌فرین به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا له بۆردومانهكانیدا، وه‌ڵاتییانی سیڤیل و سه‌نگه‌ره‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی به ئامانج گرتووه. یه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كرد: «لانی كه‌م ١٠٠ بازگه‌ی شه‌ڕڤانان بۆردومان كراوه.»
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه: «هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به ٧٢ فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌ستیپێكردووه و بۆردومانی ناوه‌ندی شار و گونده‌كانی سنووری عه‌فرینی كردووه.»
یه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌و هێرشانه به‌بێ ڕازیبوونی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به تایبه‌ت ڕووسیا كه سه‌ربازی خۆی له عه‌فرین هه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه. هه‌ر بۆیه له‌م هێرشانه‌دا هێنده‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر، ده‌وڵه‌تی ڕووسیاش به‌رپرسیاره.
فه‌رمانداره‌تیی یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «سوپای توركیا ناوچه سیڤیلنشینهكان بۆردومان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵاتییان ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، له چه‌ندین ناوچه‌شه‌وه شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی توندیان داوه‌ته‌وه و هێرشه‌كانیان تێكشكاندووه.»
ش. م