یه‌په‌گه: له مانگی ئابدا ٥٧ چه‌ته و سه‌ربازی توركیا كوژراون
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له مانگی ڕابردوودا له ڕۆژاڤا و باكووری سووریا ٥٧ سه‌رباز و چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له مانگی ڕابردوودا له ڕۆژاڤا و باكووری سووریا ٥٧ سه‌رباز و چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌نجامی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی مانگی ئابی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌ی له ڕۆژاڤا و باكووری سووریا ئاشكرا كرد.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له مانگی ڕابردوودا ٥٧ چه‌ته و سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٤٠ چه‌ته و سه‌ربازیش بریندار بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه:
«له مانگی ئابدا، له سه‌رانسه‌ری ڕۆژاڤا و باكووری سووریا هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن له هه‌موو شوێنێك له كاتی پێویستدا به ئه‌ركی پاراستنی خاك، گه‌لی هه‌رێمه‌كه و ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش هه‌ستاون و به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان جێبه‌جێ كردووه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له ئاستێكی چالاك و كاریگه‌ردا به‌رده‌وامییان به چالاكییه‌كانی خۆیان داوه. به گوێره‌ی ئه‌مه ئه‌نجامی شه‌ڕ و به‌رخۆدانی مانگی ئاب وه‌هایه:
له دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر ١٨ چالاكی ئه‌نجامدران
هێزه‌كانمان له به‌رانبه‌ر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك و گرووپه چه‌ته‌كانی، ١٨ چالاكیی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی نیشانه‌شكێنی، هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر، كه‌مین دانان و هێرشبردندا، ٥٧ چه‌ته و سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژران (له‌نێویاندا ٧ سه‌رباز و ٢ سه‌رچه‌ته هه‌ن)، هه‌روه‌ها ٤٠ چه‌ته و سه‌ربازی سوپای توركیای داگیركه‌ر بریندار بوون. له‌م چالاكییانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر ٥ چه‌كی جۆری AK-47، ٢ ده‌مانچه و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ربازیدا گیرا. هه‌روه‌ها ٤ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ٣ ماتۆڕ تێك‌شكێنران و گورز له ٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش درا. ئه‌نجامی چالاكییه‌ك ڕوون نه‌بوویه‌وه. سوپای توركیای داگیركه‌ر ٤ جار له هه‌رێمی عه‌فرین ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفره‌وانی به به‌شداری هه‌زاران چه‌ته و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجام دا. هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌یان كرد. سوپای توركیای داگیركه‌ر ٢ جار سنووری ڕۆژاڤای پێشێل كرد و ڕاسته‌وخۆ له ناوچه‌ی سه‌رێكانی هاوڵاتیانی سیڤیلی كرده ئامانج. له ئه‌نجامی هه‌ردوو هێرشه‌كانی سوپای داگیركه‌ردا ٢ هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون. هێزه‌كانمان یه‌كسه‌ر به هه‌مان شێوه وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دایه‌وه.
٦ هاوڕێمان شه‌هید بوون
له ماوه‌ی مانگی ئابدا به‌گشتی ٦ هاوڕێمان شه‌هید بوون كه ٢ هاوڕێمان له ئه‌نجامی به‌رخۆدان دژی داگیركاری له عه‌فرین، هه‌روه‌ها ٤ هاوڕێمان له ئه‌نجامی نه‌خۆشی و ڕووداوی هاتووچۆدا شه‌هید بوون. ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه كه له دژی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی له هێرشدان دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش كه به قوربانیی گه‌وره به‌ده‌ستهێنراون، به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشان و چالاكییه‌كانمان.»
s.m