یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٧ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه‌ی ئاشكرا كرد كه له جه‌زعه شه‌هید بوون
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٧ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه‌ی ئاشكرا كه له ١٩-٣٠ی ئابی ٢٠١٤ له به‌رخۆدانی شاری جهزعهی سه‌ر به كانتۆنی جزیر شه‌هید بوون.
یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٧ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه‌ی ئاشكرا كه له ١٩-٣٠ی ئابی ٢٠١٤ له به‌رخۆدانی شاری جهزعهی سه‌ر به كانتۆنی جزیر شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٧ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه‌ی ئاشكرا كرد كه له‌نێوان ١٩-٣٠ی ئابی ٢٠١٤ له شاری جهزعهی ڕۆژئاوای كوردستان شه‌هید بوون.
له‌نێو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ئاشكرا كردوون، ٤ شه‌ڕڤانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه:
«خاوه‌نی دواكه‌وتووترین هۆشمه‌ندی كه ڕێكخراوی تێرۆریستی داعشه، له ساڵی ٢٠١٣ سه‌ریهه‌ڵدا و له ماوه‌یه‌كی كورتدا له ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهاندا كاریگه‌رییه‌كه‌ی بڵاوبوویه‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخۆدانه قاره‌مانانه‌یه‌ی كه هێزه‌كانمان (یه‌په‌گه یه‌په‌ژه) پیشانیان داوه، ڕێیان له گه‌وره‌تربوونی ڕێكخراوی تێرۆریستی داعش گرتووه و ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه داگیركراون جارێكی دیكه یه‌ك به یه‌ك به به‌رخۆدانی هێزه‌كانمان بهدهستهێنراونهتهوه. ئه‌م چه‌تانه‌ی داعش كه له عێراق و سووریا به چه‌ند كاتژمێرێك شاره‌كانیان داگیر كرد، به پێچه‌وانه‌وه له ڕۆژئاوای كوردستان به ئامانجه‌كانیان نه‌گه‌یشتن و چه‌ندین ڕۆژ شه‌ڕی سه‌خت له گوند و شاره‌كان ڕوویدا و له به‌رانبه‌ر چالاكییه كاریگه‌ره‌كانی هێزه‌كانمان گورزی قورسیان خوارد و ناچار بوون پاشه‌كشه بكه‌ن. ئه‌م به‌رخۆدانه گه‌ورانه له ئه‌نجامی قوربانیدان به ڕۆڵه عهگیدهكان كه گه‌له‌كه‌مان به گیانی خۆیان داویانه، هاتووه‌ته ئاراوه. یه‌كێك له قورسترین و كاریگه‌رترین گورزه‌كان كه له چه‌ته‌كانی داعش دراوه، له شه‌ڕی به‌رخۆدانی جه‌زعه بووه.
له‌نێوان ١٩-٣٠ی ئابی ٢٠١٤ له شارۆچكه‌ی جه‌زعه-ی سه‌ر به كانتۆنی جزیر شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به‌بێ ئه‌مان له به‌رانبه‌ر داعش به‌رخۆدانیان پیشان دا. ناسنامه‌ی ٧ هه‌ڤاڵمان كه له ئه‌نجامی ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا گه‌یشتوونه‌ته كاروانی شه‌هیدان به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
ڕۆحی فیدایی كه هه‌ر هه‌ڤاڵێكی ئێمه ده‌ریخستووه، بووه‌ته هۆكاری ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه كراوه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. ئێمه به ڕێزداری یادی ٧ هاوڕێی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌هید بوون، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ریتی به‌رخۆدان كه شه‌هیدانی ئێمه بونیادیان ناوه، به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا ئه‌م تێكۆشانه‌ی ئازادی ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن، شه‌ڕ ده‌كه‌ین.»
ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
ناسناو: ئاوات سیپان
ناو و پاشناو: حه‌سه‌ن جوان مه‌ردی
ناوی دایك: زارا
ناوی باوك: عومه‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: سه‌رده‌شت
شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه\گوندی ئهكرهش سه‌فان - ٢٣ی ئابی ٢٠١٤
***
ناسناو: ئه‌شره‌ف ڕه‌شید
ناو و پاشناو: عه‌لی سوهه‌یلی
ناوی دایك: توبا
ناوی باوك: مه‌نسوور
شوێنی له‌دایكبوون: ئیلام
شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه\گوندی ئهكرهش سه‌فان - ٢٣ی ئابی ٢٠١٤
***
ناسناو: گوڵبه‌هار غوربه‌ت
ناو و پاشناو: مینا بوروكیمیلان
ناوی دایك: سینه‌م
ناوی باوك: مه‌حموود
شوێنی له‌دایكبوون: ماكۆ
شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه - ٣٠ی ئابی ٢٠١٤
***
ناسناو: كه‌مال مێردین
ناو و پاشناو: خه‌یره‌دین گوڵ
ناوی دایك: مریه‌م
ناوی باوك: محه‌مه‌د
شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه - ١٩ی ئابی ٢٠١٤
***
ناسناو: مزگین ڕۆناهی
ناو و پاشناو: ئه‌مینه كهچهلئانلو
ناوی دایك: موخته‌به‌ر
ناوی باوك: خۆسرۆف
شوێنی له‌دایكبوون: ماكۆ
شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه\گوندی ئهكرهش سه‌فان - ٢٣ی ئابی ٢٠١٤
***
ناسناو: نه‌وال سه‌فقان
ناو و پاشناو: مزگین ئۆزجان
ناوی دایك: قه‌دریه
ناوی باوك: ئه‌دهه‌م
شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه - ١٩ی ئابی ٢٠١٤
***
ناسناو: ڕۆژگار سیدار
ناو و پاشناو: عه‌بدوڵا شاكار
ناوی دایك: گۆگهرچین
ناوی باوك: ئهمهنوڵا
شوێن و ڕێكه‌وتی شه‌هیدبوون: جه‌زعه\گوندی ئهكرهش سه‌فان - ٢٣ی ئابی ٢٠١٤
s.m