یەپەژە مۆری خۆی لە هەڵمەتى "کۆتایهێنان بە شەڕی تیرۆر" دەدات

شەڕڤانانى یەپەژە بەشداریى دوایین قۆناغی هەڵمەتى گەردەلولی جزیر بە ناوی "شەڕی لەناوبردنى تیرۆر" کردووە. شەڕڤانانى یەپەژە بۆ رزگارکردنى ناوچەکانى دێرەزۆر لە دەست تیرۆری داعش لە بەرەى پێشەوەى شەڕەکەدان.

شەڕڤانانى یەکینەکانى پاراستنى ژن (یەپەژە) مۆری خۆیان لە دوا قۆناغی هەڵمەتى گەردەولی جزیر بۆ لەناوبردنى تیرۆر دەدەن.

شەڕڤانانى یەپەژە لە هەڵمەتەکەدا بەردەوامن لە پێشڕەوییەکان. شەڕڤانى یەپەژە بە چەکى قورس و رزگارکردنى ناوچە ستراتیژییەکان خاوەن رۆڵێکى گرنگن لەو شەڕەدا.

شەڕڤانانى یەپەژە لە بەرەى پێشەوەى شەڕ بەرەنگاری چەتەکانى داعش دەبنەوە و هەنگاو بە هەنگاو تێکیان دەشکێنن.

ڤیدیۆى شەڕڤانانى یەپەژە لە بەرەکانى شەڕدا...

ر.م