یەپەژە و یەپەگە وەڵامی تۆپبارانەکانی تورکیایان دایەوە

شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان و یەکینەکانی پاراستنی گەل وەڵامی تۆپبارانەکانی سوپای تورک بۆ سەر عەفرینیان دایەوە.

تۆپخانەکانی سوپای تورک لە شەوی ڕابردووەوە تۆپبارانەکانی سەر گوندەکانی سەربە جندرێس، شەرا، شێراوا و ڕاجۆی کانتۆنی عەفرینیان سەختترکردووەتەوە، شەڕڤانان وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە.

لەو وەڵامی ئەو تۆپبارانانەدا، شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە چالاکییان ئەنجامدا و چەند خاڵێکی چەتەکانی سەربە تورکیایان لە عەزاز کردە ئامانج، ڕاگەیەندراوە، کە ژمارەیەک چەتە لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا برینداربوون.

کاتژمێڕ ١٢:٠٠ی شەوی ڕابردوو، شەڕڤانان ژمارەیەک چەتەیان کردە ئامانج، کە لە دەوروبەری گوندی باسوفانی سەربە شەرا لە هەوڵداندا بوون بۆ ئەنجامدانی هێرش، لە چالاکییەی شەڕڤاناندا ژمارەیەک چەتە کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە لە دەوروبەری جندرێسیشدا شەڕ لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکداندا ڕوویداوە، ئەنجامەکان ی ئەو شەڕانە ڕانەگەیەندراوە.