یەپەگە ئەنجامی چالاکییەکانی مانگی تەشرینی یەکەمی ئاشکراکرد

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ئەنجامەکانی شەڕ، چالاکی وئۆپەراسیۆنەکانی کە لەمانگی تەشرینی یەکەمدا ئەنجامی داوە ئاشکراکرد.

یەپەگە ڕایگەیاند کە لەمانگی تەشرینی یەکەمدا لە عەفرین ١٩ چالاکیی ئەنجامداوە، لەئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا و بەگشتی ٤٢ داگیرکەرکوژراون، ٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش تێکشکاون. لە ئۆپەراسیۆنەکانی یەکینەکانی دژە تیرۆردا ٩٠ چەتە دەستگیرکراون کە ٣ کەسیان بیانی بوون.

لە راگەیەنراوەکەی یەپەگەداهاتووە، " شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کە ئەمرۆپێشەنگایەتی شەڕی بەرخۆدانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات، لەسەرخاکی باکووری سووریا لەهەمبەر ڕێکخستنەکانی تیرۆروداگیرکەران بەسەرکەوتنێکی گرینگ پێش دەکەوێت.

هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بەچالاکییە کاریگەرەکانی خۆیان لەعەفرین گورزی سەختیان لە سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکان داوە. داگیرکەران هێزەکانی پاراستنی ئێمە لەسەرسنوورەکانی کوبانی، گرێ سپی، سەریکانی، دربێسییە، قامیشلو وهاووڵاتیانی هەرێمەکە دەکەنە ئامانج وئاڵۆزی دروست دەکەن. ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی گەلەکەمان، وەلامی ئەوهێرشانە دەدەینەوە.

هەروەها تێکۆشانی ئێمە لەدژی چەتەکانی داعش بەردەوام دەبێت.

لە دژی شانە شاراوەکانی داعش ومیتی تورکیا لە هەرێمە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا تێکۆشان دەکەین ولەلایەن یەکینەکانی دژە تیرۆرئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا. ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو، پێش لە چەندین هێرشی تیرۆریستی گیراوە.

ئەنجامەکانی مانگی تەشرینی یەکەم

لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکان .لە عەفری ١٩ چالاکی ئەنجامدرا. لەئەنجامی ئەو چالاکییانەدا:

٣ سەربازی سوپای تورکیا و بەگشتی ٤٢ داگیرکەر کوژران. ١٠ چەتە بریندار بوون و ٨ ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکا.

هێرشەکانی سوپای تورکیا

سوپای تورکیا دەستدرێژی وهێرشەکانی لەسەرسنوورەکانی ڕۆژئاوا زۆرترکردووە.

لە ڕۆژی ٢٨ی تەشرینی یەکەمدا لەسەرسنوورەکانی گرێ سپی و کوبانی بەچەکی قورس هەرێمەکەی کردە ئامانج. هەروەها لە سەرێکانی، دێربسییە، قامیشلوهاووڵاتیانی مەدەنی کرانە ئامانج. لەکوبانی فڕۆکەیەکی سیخوڕی بێ فڕۆکەوان کەوتە دەستی شەڕڤانان.

 هەروەها لە ئەنجامی ئەوهێرشانەدا ٢ شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن وکجێکی ٦ ساڵ تەمەن بەناوی سارا موستەفا شەهید بوون.شەڕڤانێک و ٤ هاووڵاتی تربریندار بوون. هێزەکانی ئێمە لە چوارچیوەی پاراستنی ڕەوا وەلامی ئەوهێرشانەیان دایەوە.

' ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی دژە تیرۆر

یەکینەکانی دژە تیرۆردا لە هەرێمی جەزیر ٥ ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا، لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٣ چەتەی بیانی داعش و بەگشتی ٩٠ ئەندامی داعش دەستگیرکران.

زیاتر لە ٣٤ ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدرا.

لەناوگیراوانی داعشدا ٣ کەس لەگیراوەکان ئەندامی دەزگەی هەواڵگری تورکیا (میت) بوون. بەگشتی ١٣ هەوڵی تیرۆریستی پوووچەڵکرایەوە.

لەوئۆپەراسیۆنەدا بەرپرسێکی چەتەکانی داعش بەناوی ئەبوحەمزە وچەتەیەکی داعش کوژران.

٦ شەڕڤان شەهید بوون

لە مانگی تەشرینی یەکەمدا ٤ هەڤاڵی ئێمە لە چۆارچێوەی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیردەدا شەهید بوون. هەڤاڵێکی ئێمە لە نەخۆشخانە و هەڤالێکی ترمان لە رووداوێکا شەهید بوون.

ک-ش