یەپەگە: لەعەفرین ٦ سەرباز وچەتەی سوپای تورکیا کوژران
شەرڤانانی یەپەگە/یەپەژە بەردەوام گورزی کوشەندە لەسەربازان وچەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دەدەن. لە ٣ چالاکیی شەڕڤانان لە عەفرین ٦ سەرباز وچەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژراون.
شەرڤانانی یەپەگە/یەپەژە بەردەوام گورزی کوشەندە لەسەربازان وچەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دەدەن. لە ٣ چالاکیی شەڕڤانان لە عەفرین ٦ سەرباز وچەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە عەفرین بەردەوام گورزی سەخت لە سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەروچەتەکانی دەوەشێنن. لە ٣ چالاکیدا بە گشتی ٦ سەرباز وچەتەی سوپای تورکیا کوژراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە:
لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمینی بەرخۆدانی سەردەمدا هێزەکانمان چالاکییەکانیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی درێژەپێدەدەن. لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئاب/گەلاوێژ، یەکینەکانی ئێمە لە سێ چالاکیدا سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانیان کردووەتە ئامانج. لەو چالاکییانەدا ٦ سەرباز وچەتەی سوپای تورکیا کوژراون و ١٠ چەتەی دیکە بریندار بوون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، لە ڕێکەوتی ٦ی ئاب/١٥ی گەلاوێژدا شەڕڤانان لە هەرێمەکانی نێوان گوندی کەباشین و بیرج حەیدەر ئۆتۆمبیلێکی سەربازی گروپە چەتەکانی فەیلەقی شامیان کردووەتە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا.
لە هەمان ڕۆژدا وشەڕڤانانی یەپەگە/یەپەژە نە نێوان ناوچەی عەفرین وجندرێس زرێپۆشێکی سوپای تورکیای داگیرکەریان تێکشکاند. لەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٣چەتەی دیکە بریندار بوون.
هەروەها یەکینەکانمان هێزەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان لە ناوەندی عەفرین کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژران و٧ چەتەی دیکە بریندار بوون.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە کە لە ڕێکەوتی ٥ بۆ٦ی ئاب/١٤بۆ١٥ی گەلاوێژدا، سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەکانی ڕاجۆ،بلبلێ وشیێ ئۆپەراسیۆنی سەربازییان ئەنجامدا کە بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهات.
ک-ش