یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکەی قامشلۆدا گیانی لەدەستدا ڕۆژنامەنووسە

یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکەی قامشلۆدا گیانی لەدەستدا، زۆزان عەبدولقادر ئەندامی نووسینگەی ڕاگەیاندنی قامشلۆیە. لە هەمانکاتدا خالید محەمەد ئەندامی کۆمیتەی کلتور و هونەری جزیریش گیانی لەدەستدا.

لە قامشلۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆموبیلێکی بۆمبڕێژکراودا کە لە دژی خەڵكی مەدەنی ئەنجامدرا، ٦ کەس ژیانیان لەدەستدا. یەکێک لەو کەسانەی لە هێرشەکەی قامشلۆدا گیانی لەدەستدا، زۆزان عەبدولقادر ئەندامی نووسینگەی ڕاگەیاندنی قامشلۆیە. لە هەمانکاتدا خالید محەمەد ئەندامی کۆمیتەی کلتور و هونەری جزیریش گیانی لەدەستدا.

دوێنێ لە گەڕەکی ئەلوەحدەی شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان دوو ئۆتۆموبیل تەقینەوە و لە ئەنجامدا ٦ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٤٢ کەسیش بریندار بوون.

ف.ق