کۆشکی سپی: "لە مانگی ئایار ڕوسیا سەدان فرۆکەی بێ فرۆکەوانی لە ئێران وەرگرتووە"

نێد برایس وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت کە لە مانگی ڕابردودا ڕوسیا سەدان فرۆکەی بێ فرۆکەوان و فرۆکەی خۆکوژی ئێرانی وەرگرتووە و لە ئۆکرانیا بەکاریدەهێنێت.

نێد برایس وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: "لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣، ڕوسیا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی خۆکوژی و کەلوپەلی خۆکوژی لە ئێرانەوە وەرگرتوە و دژی ئۆکرانیا بەکاریدەهێنێت.

ئەو وتە بێژەی کۆشکی سپی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، مۆسکۆ هاوکارییەکی بەرگری بێ وێنەی پێشکەش بە ئێران کردووە کە پێکهاتووە لە موشەک و ئەلیکترۆنی و بەرگری ئاسمانی.

نێد برایس ووتیشی: "ئەمەریکا زانیاری هەیە کە ڕوسیا کەرەستەی خاو لە ئێرانەوە وەردەگرێت بۆ دروستکردنی کارگەیەکی بێفڕۆکەوان لەناو ڕوسیادا کە لەوانەیە ساڵی داهاتوو بە تەواوی بکەوێتە کارکردن.