پۆلیس و جەندەرمە هێرشیان کردە سەر گوندێکی هەزەخ

پۆلیس و سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر گوندێکی ناوچەی هەزەخی شڕنەخ، کە لە هەڵبژاردندا لە سەدا ٨٠ دەنگیان بە پارتی چەپی سەوزدابوو.

بە گوێرەی زانیارییەکان هێزەکانی دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتاوەتەسەر گوندی قەسرا دەڤەلێی ناوچەی هەزەخ.

لەو گوندە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٣ هەزار کەسە، لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایردا لەسەدا ٨٠ دەنگیان بە پارتی چەپی سەوزدابوو. هێزەکانی دەوڵەت دەیانەوێت کارەبای ئەو گوندە بپچڕێنن.

لە هەڵکوتانە سەر گوندەکە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و گازی فرمێسکڕێژ لە دژی گوندنشینان بەکارهێنرا. گوندنشینان دەڵێن لەبر پشتیوانیان بۆ پارتی چەپی سەوز دەیانەوێت بە شێوەی بەکۆمەڵ سزایان بدەن. گوندنشینان لە بەرامبەر تیرۆر و تۆقاندنی سەربازان و پۆلیس خۆڕاگری دەکەن.

هـ . ب