شۆڕشگێرانی هەبەدەهە بەنزینخانەیەکیان سووتاند

کۆمیەتی کوردستانی نەبەدەهە رایگەیاند، ئەوان بۆ بیرەوەری ئولاش بایراکدارئۆغلۆ و هەموو شەهیدانی مانگی ئایار، بەنزینخانەیەکیان لەسەر رێگەی قۆسەر و دێرک سووتاندووە.

کۆمیتەی کوردستانی نەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شۆرشگیری شەهید سینان دەرسیمدا هێزەکانمان لە ٨ی ئایاری ٢٠٢١ بەنزینخانەیەکی لەسەر رێگەی قۆسەر و دێرک سووتاند.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ئەو بەنزینخانەیە راستەوخۆ هاوکاری دەوڵەتی فاشیستی تورکی دەکرد و هاوکاری مادی و لۆجیستی پێشکەش بە سوپای داگیرکەر دەکرد. پێشتریش زۆر جار ئاگادارمان کردنەوە، بەڵام بە شێوەیەکی فراوان هاولاری و خزمەتی فاشیزمی تورکی دەکرد. ئەو دەزگا و کەسانەی کە بوونەتە سیخوڕ و خزمەتی فاشیزمی تورک دەکەن، دەبنە ئامانجمان.

تێکۆشانی یەکگرتووی کوردستان و تورکیا هەڵوەشاندنی فاشیزمی دەوڵەتی تورک خێراتر دەکات. هێزەکانی گەریلامان بە بەرخۆدانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە کەسایەتی ئیمڕالیدا و بەرخۆدانی زیندانەکان گەیشتونەتە لوتکە. ئێمە سڵاو و رێزی خۆمان ئاڕاستەی ئەوان دەکەین و رایدەگەیەنین کە تا تێکۆشانمان نەگاتە سەرکەوتن ، گورزەکانمان لە فاشیزم بەردەوام دەبێت و داوا لە هەموو کەسێک دەکەین، بەشداری ریزەکانی نەبەدەهە بکەن و بەرخۆدان بکەن.

ئێمە هەنگاوی سەفەربەری 'لە رێگەی ئەو گەنجانەی بوونەتە هەڵۆی زاگرۆس بەرەو سەرکەوتن' بە گرنگ دەبینین و پشتگیری لێدەکەین و تەئکید دەکەینەوە کە تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوی ئێمە سەردەکەوێت. چالاکی ئێمە لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شەهید سینان دەرسیم بۆ یادکردنەوەی ئۆلاش بایراکدارئۆغلۆ و هەموو شەهیدانی مانگی ئایار ئەنجامدراوە."

ف.ق