ڕێیکی ڕووناک و درێژی لە دوای خۆی بەجێهێشت

ئارین بۆتان کە لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا ببوو، لە چیاکانی کوردستان ببوویە فەرماندە، ڕێیکی ڕووناک و درێژی بۆ ژنانی گەنج بە جێهێشت.

ئارین بۆتان ڕۆژێک پێش نەورۆزی ساڵی ١٩٩٥ لە شارۆچەکەی گرکێلکیی  چیای بۆتان لە دایک بووە.  لە ناو خێزانێکی وڵاتپاریز، لە ناو ٩ خوشک ٧ برا گەورە ببوو. ئاریان سەر بە عەشیرەتی بۆتی-یە کە ئەو عەشیرەتە لە باکور و ڕۆژئاوای کوردستانیش بوونیان هەیە.

ئاریان ژنێکی زیرەک و بەتوانابوو زمانی دایکی خۆی (زمانی کوردی) لە ئاستیکی باش قسەی پێدەکرد و بەکاری دهێنا. هاوکات زمانی عەرەبیشی بە باشی دەزانی کە بەهۆی سیستەمی خویندوە فێری ببوو، ئاریان لە خوێندنگەش بۆ هاوڕیکانی نموونە بوو ئاستێکی بەرزی زانستی هەبوو.  هەمیشە بیری لەوە دەکردوە کە نەبێتە ژنێکی هەرزان. ئاریان خاوەن لێکۆڵینەوە لێگەرین بوو، کاتێک شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێدەکات ئاریان لەبەرەکانی هەرە پێشەوە تێکۆشان دەکات. ماڵ بە ماڵ، کۆڵان بە کۆڵان دەگەرێت و دەست بەکاری شۆرش دەکات.

شۆرشی ڕۆژئاوا و خەون خەیاڵەکانی ئاری زیاتر دەکات و خەون خەیاڵەکانی خۆی لە ناو شۆرشدا دەبینێتەوە، ژیانی خۆی، هاوڕی و هۆگرەکانی  و خێزانەکەی بەجێ دهێڵێت بە دوای خەیاڵەکانی خۆی دەکەوێت ڕوو دەکاتە ژیانێکی نوێ، ژیانێک کە بتوانی ئازادی مرۆڤەکان کورد و کوردستانی تێدا بدینێت.

ئاریان ساڵێکی ڕیک لەناو شۆرش کاری گەنجانی بەرێوە دەبرد. لەو ساڵدا ئاریان بە هەموو شێوازێک خۆی پێشدەخست،  بۆ ئەوەی باشتر شۆرش بناسێت، باشتر کۆمەڵگای خۆی بناسێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بناسێت، پەکەکە بناسێت، هەمیشە بە ئاسۆێکی ڕوونەوە تێکۆشانی دەکرد و خۆی پێشدەخست، ڕێگای ئەو هەتا دەهات زیاتر بەرەو ژنبوون و مرۆڤایەتی و ڕێبەری گەلی کورد دەچوو.

لە ساڵی ٢٠١٤ بە بەشداریبوونی بۆ نار یزەکانی گەریلا ڕیگاکەی مسۆگەر دەکات ئیتر لێگەرینەکانی لە ناو چیا ئازادەکانی کوردستانە.

پەروردەی یەکەمی لە هەریەک لە ئەکادیمیای شەهید چەکدار ئامەد و لەیلا شویلەمەز(تایبەت) وەر دەگرێت. لە دوای پەروردە هەردوو ئەکادیمیاکە دەچیتە ناو گەریلا.

بۆ ئارین بۆتان، شەرڤانی نوێ واتای ژیانێکی نوێ بوو، چیا دەناسێت و  بەگوێرە ئەوە ژیانێکی نوێ دەستپێدەکات. لە کەسایەتی خۆیدا ئیرادەیەکی سەربازی دە ئافرێنێت،  هاوکات لە سروشتی ئاریاندا کەسایەتیکی سەربازی هەبوو، دەبێتە یەكێک لە فەرماندە بژاردەکانی ژنی ئازاد لە ناو ڕیزەکانی پەکەکە دا.

خاوەن کە سایەتیکی وابوو کە هیچ جارێک بێ هیوا نەدەبوو، هیج کاتێکیش خۆی تێر  نەدەبینی لە زانست و پێشکەوتن و ڕۆشنبیری، بۆیە هەمیشە هەوڵی دەدا زیاتر خۆی پێشبخات، لە چوارچێوەی ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە و شەهیدان هەمیشە لێپرسینەوەی لە خۆی دەکرد کە پێوستیەکانی قۆناغەکە چین، پیوستی شۆرش چیە؟ هێچ کاتێک لەسەر ئەو هێڵە دانەبرا.

ئارین بەخۆی گوتبوو کە دەتوانی لە چیا باشتر خۆی بناسێت. ئەوە بۆ ئارین دەبێتە لە دایکبوونێکی نوێ، لە چیادا زیاتر ژیانی سیستەمی سەر دەست و ژیانی نوێ فەرق پێدەکات و دەیناسێت. لە کەسایەتی خۆیدا تێکۆشانێکی گەورە بەرێوە دەبات بۆ ئەوەی کەسایەتیکی سەربازی بئافرێنێت. ئارین لەو تێکۆشاندا سەرکەوتوو دەبێت.

ئارین  ژیانی خۆی لە ژنێکی عەشیرەتەوە گۆرێبوو بۆ ژیانی سەربازێکی ئازادی، لەو چوار چێوەی بویە سەربازێک کە هەمیشە رووی لە ئازادیبوو.

لە ناو ڕیزەکانی گەریلا لە چیا ئازادەکانی کوردستان، دادپەروەری و ئەخلاقی سروشتی دەبینێت. هۆگریان دەبێت، بە دڵسۆزیەوە سات بە سات ژیانی خۆی سەر لە نوێ بونیاد دەنێتەوە.

ئارین هەمیشە دەیگوت: چیا مرۆڤ دەکاتە مرۆڤ. ئارین لە ماوێکی کورتدا بە ژیانی چیا ئاشنا دەبێت و دەبێتە فەرماندای پاراستنی چیای ئازاد.

بە ڕەنج و تێکؤشانی ٢٠ ساڵ خەباتی ڕێبەر ئاپۆ ئارین بۆتان چیا و شۆرشی ئازادی ناسی و بۆیە فەرمانداری چیا، بۆیە ژنێکی خاوەن ئیرادە و باوەڕی کە پێشنگایەتی بۆ تێکۆشانی ئازادی دەکرد.

 لە کاتێکی زۆر نا وەختدا چوو، بۆشایکی گەورەی لە ناو هاوڕێی و هۆگرەکانی خۆی دروست کرد، بەڵام ڕێگایەکی زۆر گەورەی ڕوناکی بۆ هەڤاڵانی ژنی گەنج هێشتەوە کە ڕێگەکەی بەردەوام بکەن، ڕێگای ئازادی و ڕێگای فەرمانداری هێشتەوە.

ئارین بۆتان لە گەڵ هاوڕێکانی هێلین جودی و ڕوکەن بۆتان لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و فاشیست لە ٢٠ ئایاری ٢٠١٩ لە گردی ڕۆژی ناوچەی قەڵاتوکانی سەر بە قەندیل شەهیدبوو.

ئارین بۆتان: ژنێکی گەنجی شۆرشی ڕۆژئاوای یاخود ژنێکی گەنجی چیاکانی کوردستان بوو و هاوکات فەرماندار بوو. تا ئیستاش لە چیای قەندیل لە چیای ئازاد لە ناو هاوڕێکانی بەبیر دەهێنرێتەوە، هەموو ڕۆژێک لە بیری هاوڕی و هۆگرەکاندایە.