ئاسایشی پەدەکە هێرشیان کردە سەر گەلی شیلادزێ

هێزی ئاسایش و پۆلیسی پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشیان کردە سەر گەلی شیلادزێ کە لە دژی سوپای تورکیا خۆپێشاندانیان ئەنجامدا.

دوای نیوەرۆی ئەمرۆ لە دژی کۆمەڵکوژی هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر باشوری کوردستان گەلی شیلادزێ خۆپێشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا،  پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پاراستنی بنکە و بارەگاکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێزێکی زۆری لە دهۆکەوە برد بۆ شیلادزی.

 

هێزەکانی پەدەکە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران بە فیشک و گازی فرمێسک ڕێژ لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بەریندار بوون، بەڵام خۆپیشاندەران مەیدانەکانی خۆپیشاندان چۆڵ ناکەن و جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت سوپای تورکیای داگیرکەر خاکی باشوری کوردستان بە جێبێڵێت.

ڕ.ح