موراد ئەسەر و ئۆرهان جان پاش ٣٠ ساڵ ئازاد کران

زیندانیانی سیاسی موراد ئەسەر و ئۆرهان جان پاش ٣٠ ساڵ ئازاد کران.

ئۆرهان جان تەمەن ٥٢ ساڵ کە لە زیندانی کالکاندەرە پیتی (ل) شاری ڕیزە ڕاگیرابوو، پاش تێپەڕاندنی ٣٠ ساڵ زیندانی دوێنێ ئازاد کرا. ئۆرهان جان لە ساڵی ١٩٩٤ لە شاری مێرسین دەستبەسەر دەکرێ و لە دادگای ئەمنی دەوڵەت لە ئامەد دادگایی کرا و بەتۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت"سزای ٣٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. لە ماوەی زیندانیکردنیدا ئۆرهان جان لە ئامەد، سەمسور، ئێلح، ئەزمیر، سێوەرەگ، ڕوحا و دواجاریش لە زیندانی کالکاندەرە لە ڕیزە زیندانی کێشاوە.

ئۆرهان جان لە پێش زیندانەکەو لەلایەن بنەماڵەکەیەوە پێشوازی لێکرا و پێکەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە ئامەد.

هەروەها موراد ئەسەر لە زیندانی پیتیK-1-ی قەرەقۆچان لە ناحیەی دەپەی خارپێت ئازاد کرا. موراد ئەسەر لە ساڵی ١٩٩٤ بە هۆکاری سیاسی دەستگیر دەکرێت و تا ئێستا لە .

موراد ئەسەر لە پێش زیندان لە لایەن بنەماڵە و کەس و کارەکەیەوە پێشوازییەکی بەرفراوانی لێکرا و گەڕانەوە ماڵی باوکی لە گەڕەکی سەلاحەدین ئەیوبی لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد. ئیسەر پەیامێکی دا وتی: "لەبەرئەوەی ئازادی ڕاستەقینە بوونی نییە، ئازادیی شەخسی هیچ مانایەکی نییە. گرنگە مرۆڤەکان دوای ساڵانێک ببینین. بەڵام جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوان ٣٠ ساڵ لەمەوبەر و ئێستادا نییە، چونکە ئازادی بەدەست نەهاتووە، من زۆر دڵخۆش نیم."