بومەلەرزەکەی کانی رەش برینداری لێکەوتەوە

لە ئەنجامی بومەلەرزەکەی ئیوارەی ئەمڕۆی ناوچەی کانی رەشی سەر بە چەولیگ، ژمارەیەک دانیشتووی گوندەکانی چێرمە بریندار بوون.

بە پێی زانیاریەکانی ئەنیستیتوی بومەلەرزەی کاندیلیە لە ناوچەی کانی رەشی سەر بە چەولیچ ئێوارەی ئەمڕۆ بە گوڕی ٥.٩ پلەی ریختەر بومەلەرزەیەک روویدا. بومەلەرزەکە لە ئەرزروم، مەلەتی، موش، خارپێت، دێرسم و ئامەدیش هەستی پێکراوە.

بومەلەرزەکە بە پلەی یەکەم لە گوندەکانی ئەلمالی، دینار بەی و لیجیکی سەر بە ناوچەی چێرمە هەستی پێکراوە و زیانی لێکەوتووەتەوە.

هاوکات بە پێی ئەو زانیاریانەی راگەیێندراوە، بە هۆی بومەلەرزەکەوە، زیانی مادی بەر چەند ماڵ و کارگەیەک کەوتووە و لە ناوەندی ناوچەی چێرمە و گوندەکانی دەوروبەری ژمارەیەک هاوڵاتی بریندار بوون.

ز.ش