بومەلەرزەیەکی تر بە گوڕی ٥.٦ پلە بەپێوەری رێختەر لە کانی رەشی چەولیک روویدا

لە ناوچەى کانی رەشی پارێزگای چەولیک لە باکووری کوردستان بومەلەرزەیەکی تر بە گوڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا. دوێنێش بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا بوو.

ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی تر بە گوڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەى کانی رەش لە پارێزگای چەولیکی باکووری کوردستان روویدا. بومەلەرزەکە لە زۆرێک لە شارەکان  و ناوچەکانى دەورووبەری کانی رەش هەستی پێکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ هەر لە ناوچەى کانی رەش بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ پلە بە پێوەری رێختەر روویدابوو و لە گوندەکاندا چەند بینایەکى رووخاندبوو و چەند هاووڵاتییەکیش بریندار بوو بوون.

ژ.ت