بەستا ٣ رۆژە لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکەوە ئاگری تێبەردراوە
ئەو ئاگرەى سەربازانی تورک ٣ رۆژ لەوە پێش بەریاندایە ناوچەى بەستای شرنەخ، لە ژێر چاودێریی دەوڵەتدا بەردەوامە و هیچ کارێکیش بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە ناکرێت.
ئەو ئاگرەى سەربازانی تورک ٣ رۆژ لەوە پێش بەریاندایە ناوچەى بەستای شرنەخ، لە ژێر چاودێریی دەوڵەتدا بەردەوامە و هیچ کارێکیش بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە ناکرێت.
سەربازانی تورک ٣ رۆژ لەوە پێش ئاگریان بەردایە کوێستانی شەرەڤان لە ناوچەى بەستا.
ئاگرەکە بە ناوچەکانی شەرەڤان، چەمی گەورە و خار کونایە بڵاو بووەتەوە و بەردەوامیشە و بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکەش نە هیچ کارێک کراوە و نە رێگاش بە هاووڵاتیان دەدرێت ئاگرەکە بکوژێننەوە.
تاوەکو ئێستا بەهۆی ئەو ئاگرەوە سەدان داری دارستانەکانى ئەو ناوچەیە سوتاون.
ژ.ت