پارێزەر فێرمۆن: مامەڵەی فەرەنسا و بەلجیکا نمونەی پێشێلکردنی یاسایە

پارێزەر ژان فێرمۆن باسی لەوەکرد، کە مامەڵەی فەرەنسا و بەلجیکا لە بەرامبەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی نمونەی پێشێلکاری یاساییە و ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت لە دژی ئەوە تێکۆشانی یاسایی لە فەرەنسا بەڕێوەبچێت.

پۆلیسی فیدراڵی بەلجیکا شەوی ٢٣ی نیسان هەڵی کوتایە سەر دەزگاکانی راگەیاندنی ئازاد ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر تیڤی. لە سەر ئاستی نێونەتەوەییە ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو هێرشە زیاد دەبێت. سەبارەت لە پارێزەرانی تەلەڤزیۆن، پسپۆری یاسا و یاسای سزادانی نێونەتەوەیی ژان فێرمۆن قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

پارێزەر ژان فێرمۆن باسی لەوەکرد، " پێشتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری و یاساکانی بەلجیکاوە بڕیار دراوە کە ستێرک پرۆدێکشن و رۆژ تیڤی هیچ پەیوەندییەکیان بە 'تیرۆر'ەوە نییە، بەڵام بەو جۆرە دەردەکەوێت کە لە سەر داوای فەرەنسا دەست بە لێپێچینەوە لەو بڕیارە دراوە. ئاشکرایە کە پارەدارکردنی میدیا بە واتای پارەدارکردنی تیرۆر نییە. خۆی لە خۆیدا میدیای ناوبراو لە بەلجیکا لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە دژی تیرۆر، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە. کاربەدەستانی بەلجیکی بە ئاسانی دەیانتوانی بە فەرەنسییەکان بڵێن، "ببورن، ئێمە ئەو داواکارییە جێبەجێ ناکەین، لەبەر ئەو ئەو دامەزراوانە پەیوەندییان بە تیرۆرەوە نییە".

'بەلجیکا دەیتوانی داواکارییەکەی فەرەنسا رەت بکاتەوە'

پارێزەر فێرمۆن رایگەیاند، کە پەیوەست بە ئۆپراسیۆن و کاتی ئۆپراسیۆن هیچ بەڵگەیەک نەهێڵدراوەتەوە و ئەو دۆخەش پێشێلکارییە و وتی، "ئێمە نازانین کە داواکارییەکانی فەرەنسا بە چ شێوەیەک فۆرمولە کراون. ئەگەر پارەدارکردن و هاوکاری دارایی بۆ میدیا لەلایەن کاربەدەستانی فەرەنساوە وەک پەیوەندی بە تیرۆریزمەوە هەڵدەسەنگێندرێت، خۆی لە خۆیدا ئەو بابەتە لە بەلجیکا یەکلا بووەتەوە و بەلجیکا دەبوایە بە ئاسانی بە فەرەنسیەکانی بتوایە، 'ببورن، لە بەلجیکا ئەوە جێبەجێ ناکرێت و ئەستەمە، کە ستێرک تیڤی و رۆژ تیڤی بەهۆی تاوانی تیرۆرەوە دادگایی بکرێن. داواکارییەکانتان لەبارەی دوو پشتیوانی دارایی هەردوو کەناڵەکەیە. هەربۆیە ئەو بابەتی پارەدارکردن و پشتیوانی دارایی لە میدیا، تیرۆریزم نییە".

بەڵێ، کاربەدەستانی بەلجیکا دەیانتوانی داوای فەرەنسا رەتبکەنەوە، بەڵام بە گوێرەی ئەوەی دەردەکەوێت بەو جۆرەیان نەکردووە'.

'ئەندامی میت لە بەلجیکا سزای بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام لە فەرەنسا بە ئازادانە دەسوڕێتەوە'

پارێزەر فێرمۆن ئەوەی خستەڕوو کە لێپرسینەوە سەبارەت بە ٣ ژنی شۆرشگێڕ کە لە پاریس تیرۆر کران، بەشی خۆی ئاڵۆزە و وتی، "کاربەدەستانی فەرەنسی سەرەتا بانگەشەیان کرد کە ئەو بابەتە لە ئەنجامی شەڕی ناوخۆیی لە ناو بزوتنەوەی کورد روویداوە، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەوە بە تەواوەتی هەڵەیە. ئاشکرابوو کە ئەوەی بەرپرسە لەوە و دەتوانێت لە سەر خاکی فەرەنسا تیرۆر ئەنجام بدات، سیخوڕی میتە. داواکاری گشتی دۆسیەی ئەنجامدەرەکەی ئامادەکردبوو، رایگەیاندبوو کە ئەو کەسە راستەوخۆ پەیوەندی بە میتەوە هەیە. بەڵام دەزانم کە فەرەنسا زۆر لە سەر ئەو بابەتە نەڕۆیشت.

دوو کەس هەوڵ دەدەن لە بروکسێل لە دژی سەردە کوردەکان تیرۆر ئەنجام بدەن. ئەو کەسانە بەهۆی ئەو تاوانەوە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی فەرەنساوە بە تاوانبار ناسراون. من زانیاریم بەدەستهێناوە کە یەک لەو دوو کەسە لە فەرەنسا بە ئاسودەیی و بە بێدەنگی دەژی. هەروەها وادەردەکەوێت کە هەبوونی ئەو کەسە لە فەرەنسا کاربەدەستانی فەرەنسی نائاسودە ناکات".

'دەبێت تێکۆشانی یاسایی لە فەرەنسا ئەنجام بدرێت'

پاڕێزەر ژان فێرمۆن ئەوەی خستەڕوو، "بە بڕوای من هەندێک کاربەدەستی فەرەنسی دەڵێن. 'ئێمە بەرپرس نین لەو هەڵکوتانە سەرە، ئەوە لە سەر داواکاری فەرەنسایە'. هەربۆیە بیر دەکەموە کە دەبێت ئێمە لێی بڕوانین کە ئێمە چۆن دەتوانین کاربەدەستانی بەلجیکا بەرامبەر بەو دۆخە بخەینە ژێر باری بەرپرسیارێتیەوە.

بەڵام بەو جۆرە دەردەکەووێت کە لە بنەڕەتدا دەبێت تێکۆشانی سەرەکی لە فەرەنسا ئەنجام بدرێت. لەبەر ئەوەی لە فەرەنسا لێپرسینەوەیەک لە چوارچێوەی پارەدارکردن و پشتیوانی دارایی لە تیرۆر دەستیپێکراوە. بانگەشەکردنی ئەوەی کە ئەو دەزگا میدیایانە بەشێکن لە هەوڵی تیرۆریستی، لەگەڵ رەهەندە یاساییە نێونەتەوەییەکاندا یەکناگرێتەوە. دەبێت ئەو تێکۆشانە لە فەرەنسا بەڕێوەببرێت و هاوپیشە فەرەنسیەکانمان دەبێت لە ریزی پێشەوە ئەو تێکۆشانەدا بن".

هـ . ب