دەوڵەتى تورک قەدەغەی هاتوچۆی بەسەر ١٥ گوندی بەدلیس دا سەپاند

سەربازانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بە پاساوی ئەوەى ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن، قەدەغەى هاتوچۆکردنی هاووڵاتییانیان بەسەر ١٥ گوندی ناوچەى تاتوانی بەدلیس دا سەپاند.

بەپێی زانیارییەکان ئەو قەدەغەکارییەى سەربازانی دەوڵەتى تورک ئەم گوندانە دەگرێتەوە، کسکلی، کەپەنەک، سوبۆیو، دیرلیک، ئاک تۆپراک، دۆنەر تاش، بۆبلەسور، سالجا، تەکانەجیک، بەشیکلی، ساریدال، یۆرگالار، یومورکایا، ئوچانکاوش و چۆرەکلی.

سەربازانی تورک هەموو جۆرە جموجوڵ و هاوتوچۆیەکیان لە هاووڵاتییانى ئەو گوندانە قەدەغە کردووە.

تاوەکو ئیستا سوپا داگیرکەرەى دەولەتى تورک راینەگەیاندووە، قەدەغەکارییەکەیان لە دژی هاووڵاتییان تاوەکو کەی بەردەوامیی دەبێت. سوپای داگیرکەری تورک تەنها رایگەیاندووە "تاوەکو بڵاوکردنەوەى فەرمانی دووەم" ئەو قەدەغەکارییە بەردەوامیی دەبێت.

ژ.ت