لە سویسرا یادی شەهید قاسم ئەنگین کرایەوە

لە وڵاتی سویسرا یادی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە کرایەوە کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی فاشیستی تورکدا شەهید بوو.

مەراسیمی یادکردنەوەکە لە ناوچەی گریلینگەنی کانتونی باسەل بەڕێوە چوو. سەدان کەس بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

ە مەراسیمەکەدا پۆستەرەکانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و شەهید ئەنگین هەڵواسران و هەر یەک لە نوێنەرانی کۆمیسیونی شەهیدان لە سویسرا، کەجەدەکە-ئەوروپا، مەلەکەمە و فەدا وتەیان پێشکەش کرد.

هەروەها پەیامەکەی دوران کالکان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە بارەی شەهیدبوونی قاسم ئەنگینەوە بە رێگای داتاشۆ پێشکەش کرا.

هەروەها نامەی خانەوادەی شەهید ئەنگینیش خوێندرایەوە کە بۆ یادی شەهید بڵاو کرابووەوە. لە کۆتایشدا لە بارەی ژیاننامەی شەهید ئەنگین دیکۆمێنتاریەک پێشکەش کرا و مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرن' کۆتایی پێهات.

ز.ش