لە کانی رەشی چەولیگ بومەلەرزەیەکی بەهێز روویدا
لە ناوچەی کانی رەشی سەر بە چەولگ بە گوڕی ٥.٩ پلەی رۆختەی بومەلەرزەیەک روویدا.
لە ناوچەی کانی رەشی سەر بە چەولگ بە گوڕی ٥.٩ پلەی رۆختەی بومەلەرزەیەک روویدا.
ئەنیستوتوی بومەلەرزە و کارەساتە سروشتیەکانی کاندیلیە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:١٢ خولەک لە ناوچەی کانی رەشی سەر بە چەولیگ بە گوڕی ٥.٩ پلەی ریختەر بومەلەرزەیەک روویداوە.
بە پێی زانیاریەکانی ئومیستوتوەکە، بومەلەرزەکە بە قوڵایی ٥ کیلومەتر لە ژێر زەویدا روویداوە.
هاوکات راگەیێندراوە کە بومەلەرزەکە لە ئامەدەوە تا دەگاتە ئەرزرۆم هەستی پێکراوە.
دوای بومەلەرزەکەی کانیڕەش، لە کاتژمێر ١٧:٣٤ خولەکیش جارێکی دیکە بە گوڕی ٤.٦ پلەی ریختەر بومەلەرزەیەکی دیکە روویدا.
ز.ش