لە کوردستان و تورکیا ١ی گوڵان پیرۆزکرا
کرێکار و رەنجدەران و ژنان لە شارەکانی کوردستان و تورکیا ١ی گولان جەژنی کرێکارانیان پیرۆز کرد.
کرێکار و رەنجدەران و ژنان لە شارەکانی کوردستان و تورکیا ١ی گولان جەژنی کرێکارانیان پیرۆز کرد.
لە شارەکانی ئیزمیر، ئێلح، ڕوحا، خارپێت، سێرت و زۆر شاری تر ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران پیرۆزکرا و بانگەوازی بۆ تێکۆشانکرا.
ئیزمیر
کرێکارانی گەورە شارەوانی ئیزمیر و ئەندامانی لقی گەنەل ئیشی سەر بە کۆنفیدراسیۆنی سەندیکا کرێکاریە شۆرشگێرەکان بە کاروانێک کە لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵ پێکدەهات، ١ی ئایاریان پیرۆز کرد. کرێکاران لە زۆر ناوچەی ئیزمیر ١ی ئایاریان پیرۆز کرد و ناڕەزاییان بەرانبەر دەستگیرکرانی سەرۆکی گشتی دیسک و چالاکوانانی تر دەربڕی و شەرمەزاریان کرد.
لەسەر بانگەوازی ڕێکخستنی 'ژنان پێکەوە بەهێزن' سبەینێ لە ئیزمیر لە باڵەکۆنەکان ١ی ئایار پیرۆز دەکرێت و داواکاریەکانیان پێشکەش دەکەن. ژنان لەبەرانبەر توندوتیکی پیاوان، ناحەقی کار داواکاریەکانیان پێشکەش دەکەن و بانگی ئاشتی و دیموکراسی دەکەن.
ئێلح
لە ئیلحێ ڕێکخراوەکانی وەک کەسک، دیسک، پەترۆڵ ئیش، ژووری پزیشکان لەبەرانبەر لقی سەندیکای پەترۆڵ ئیش کۆبوونەوە و ١ی ئایاریان پیرۆز کرد. لە سەرن ناوی ڕێکخراوی سەسی ئێلح دەنیز تۆپکان قسەی کرد و یەکی ئایاری لە کرێکار و ڕەنجدەران پیرۆز کرد و داوای ڕێکخستنی کرێکارەکانی کرد.
ڕوحا
سەندیکای پارێزەرانی ڕوحاش لەبارەی ١ی ئایار ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەم ڕۆژەی لە هەموو کرێکار و ڕەنجدەران پیرۆز کرد. سەندیکاکە ڕایگەیاند، لەدژی هەموو جۆرە ناحەقی و رەنجخواردنێکی کرێکار و رەنجدەران ناڕەزایی دەردەبڕن و هەموو کاتێک لەگەڵ داواکاری ئەواندان.
قەڕس
لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی قەڕس بە بۆنەی یەکی ئایارەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیەنراوەکە لە لایەن گولدانە کلچ سەرۆکی کۆمەڵەکە لە قەڕس خوێندرایەوە و وێرای پیرۆزکردنی یەکی ئایار داوای کرد هەموو ئەو کەسانەی بڕوایان بە جیهانێکی ئارام هەیە، بە ڕوحی هاوکاری و پشتگیری، تێکۆشان بەرفراوان بکەن.
سێرت
ڕێکخستنی هەدەپە لە سێرت کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و ١ی ئایاری پیرۆز کرد. سادق تاش پەرلەمانتاری هەدەپەی سێرت ڕایگەیاند شارەوانیەکانی هەدەپە بووەنەتە ئامانج. تاش ١ی ئایاری لە هەموو کرێکاران پیرۆز کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان بۆ دیموکراسی تێدەکۆشن.
خارپێت
پلاتفۆرمی لقی کەسکی خارپێت لە بەنداوی خۆزات لەبارەی ١ی ئایارەوە ڕاگەیەنراوێکیان خوێندەوە و یەکی ئایاریان پیرۆز کرد. کەنان کۆرکماز سەرۆک یۆل – سەن ڕایگەیاند، ئەوان برینی بوومەلەرزەکەی ٢٤ی کانونی دووەم دەرمان دەکەن و بۆ سیستمێکی نوێ کار دەکەن.
ف.ق