هەپەگە: لە بەرزاییەکانی شڕنەخ سەربازێکی دوژمن سزادرا

لە بەرزاییەکانی جوودی شڕنەخ لە ئەنجامی چالاکیەکی هێزەکانی گەریلادا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیە:

"لە ١٢ی حوزەیراندا کاتژمێڕ ١٨:٥٠ هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و ڕزگار گەڤەردا لە هەرێمی جوودی شڕنەخ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی ڕێڕەوی جبرائیل چالاکیان ئەنجامدا.

٢ی حوزەیران لە گۆڕەپانی شەهید مزگین لە بەدلیس، هێزەکانمان و سوپای داگیرکەری تورک ڕووبەڕووی یەک بوونەوە. لە ٣ی حوزەیراندا کاتژمێر ٠٣:٠٠ هێزە داگیرکەران بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازیان لە هەرێمەکە بڵاوکردەوە و دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. ئۆپەڕاسیۆن تا ٧ی حوزەیران بەردەوام بوو و زانیاریەکان لەبارەی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لەو چوارچێوەیەدا:

١٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٣:٠٠ جیلۆی بچووکی هەرێمی زاپ، ١٤ی حوزەیران (ئەمڕۆ) کاتژمێر ٠٤:٠٠ گۆڕەپانی ساجای هەرێمی زاپ بۆردومانکران.

١٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٩:٢٠ گۆرەپانی شەهید دیرەنی هەرێمی ئاڤاشینیش بۆردومانکرا. بۆردومانەکە زیانی بە هێزەکانمان نەگەیاند."

ف.ق