هەپەگە: لە شڕنەخ دوو سەرباز کوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە جۆلەمێرگ و شڕنەخ چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٢ سەربازی تورک کوژران، سەربازێک برینداربوو و گورزێکی گەورە لە ئۆتۆمبێڵی جۆری ڕەئۆی سوپای تورکدرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەنراویکی لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

جۆلەمێرگ

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ٦ی حوزەیران کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ لە دژی ئۆتۆمبێڵی جۆری رەئۆی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا کە لە نیوان گردی هەلیکۆپتەر و خاپوشکێدا بوو. هێزەکانمان لە هەمانکدا لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمنیاندا لەسەر گردی خاپووشکێ. لەو چالاکیانەدا ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

شڕنەخ

سوپای داگیرکەری تورک ٧ی حوزەیران لە ناوچەی قلەبانی شڕنەخ لە گۆرەپانی کەلا مامێ، تران و شێخ ئەبوبەکر دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. هێزەکانمان لەدژی یەکینەکانی ئۆپەڕاسیۆنەکە لە چوارچێوەی هەنگاوی تٶڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا لەسەر رێگای چەمی خەتکێ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی دوژمن کوژراون و سەربازێکیش بریندار بوون. ئۆپەڕاسیۆن هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٦:٠٠ بە شێوەیەکی بێئەنجام کۆتایی هات. هێزە داگیرکەرەکان نەیانتوانی ئەنجام بەدەست بهێنن و ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکرد کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتیان بوون.

سێرت

سوپای داگیرکەری تورک ٤ی حوزەیران لە گۆڕەپانی گوندی سیانسیی ناوچەی هاوێلێی سێرت دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. سوپای داگیرکەر ٥ی حوزەیران بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر ناوچەیەکی بۆردومان کرد. دوای بۆردومانەکە بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازەکانیان بۆ ناوچەکە گواستەوە. ئۆپەڕاسیۆن هەمان ڕۆژ کاتژمێر ١٥:٠٠ بە کشانەوەی ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی هات. لە هەمان ئۆپەڕاسیۆندا ٢ هەڤاڵمان کە بە قاڕەمانی لەدژی دوژمن شەڕیان کرد شەهید بوون. زانیاری لەسەر ناسنامەی شەهیدەکانمان دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێن.

ئاڤاشین

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ٧ی حوزەیران کاتژمیر ١٤:٠٠ گۆڕەپانی گەلیێ ئاڤاشینی هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق