کوردان لە ڕوسیا گوشارەکانی سەر چاپەمەنی ئازادییان شەرمەزارکرد

کوردان لە ڕوسیا و دەوڵەتانی پێشووی ناو یەکتێتی سۆڤییەت بە بەیاننامەیەک هەڵکوتانە سەر کەناڵەکانی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەرییان شەرمەزاردکرد.

نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کوردان لە ڕوسیا و دەوڵەتانی یەکێتی سۆڤییەت، لە مۆسکۆیی پایتەختی ڕوسیا کۆبوونەوە و بە بەیاننامەیەک هێرشەکانی سەر چاپەمەنی ئازادییان شەرمەزارکرد.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی مۆسکۆ رەفیق کامل و بەرپرسی ڕێکخستنی ژنانی کورد لە مۆسکۆ ڤیان تەرا قادر بە ناویی ڕێکخراوەکانەوە بەیاننامەکەیان خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خرایەسەر هێرشەکانی سەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر، ئاماژەیان بەوەکرد هاوکاتبوونی ئەم هێرشانە و سەردانیکردنی تەردۆگان بۆ عێراق شتیکی رێکەوت نیە.

هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد دەوڵەتانی ئەوروپا کە خۆی وەک پارێزەری دیموکراسی پیشان دەدات، سیاسەتی دوو ڕووی بەڕێوەدەبات و هاوکاری دەوڵەتی تورکی فاشیست دەکات.

هەروەها ئاماژەیان بە تێکۆشانەکانی گەلی کورد کرد و وتییان: "تێکۆشانەکانی گەلی کورد هەتابێت بەهێزتردەبێت، ئەمەش هێزە تاریک پەرستەکان دەترسێنێت، بۆیە هێرشەکانیان زیاترکردووە."

لە کۆتاییدا بانگەوازییان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، دەستبەرداری سیاسەتی پیسیی دووڕووی ببن و تێکۆشانی مافداری گەلی کورد قبوڵبکەن.