گەلی سلێمانى لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتى تورک دەڕژێنە سەر شەقامەکان

دانیشتوانى سلێمانى ئێوارەى ئەمڕۆ دەڕژێنە سەر شەقامەکان و هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە دەکەن.

لە سلێمانی لە دژی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر، کە دوێنێ شەو لە یەک کاتدا مەخمور، شەنگال و هەرێمەکانى پاراستنی مەدیای بۆردمانکرد، چالاکیی ناڕەزایەتی بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە چالاکییەکە ئەم ئێوارەیە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە بەردەم باخی گشتیی شاری سلێمانى دا دەستپێبکات و دواتر جەماوەری گەل تاوەکو سەهۆڵەکە رێپێوان ئەنجام بدەن.

ژ.ت