گەنجێکی کورد لە وان لە لایەن سوپای تورکەوە شەهیدکرا

لە ناوچەی ئەلباکی وان گەنجێکی کورد لە وان لە لایەن سوپای تورکەوە شەهیدکرا.

لە گوندی داشقۆلی ئەلباکی وان لە ئەنجامی دەستڕێژی سەربازانی تورکدا گەنجێک شەهید بوو و کەسێکیش بریندار بوو.

گەنجە شەهیدە ناوی ئەمرا گورورە و تەمەنی ٢٠ ساڵە و سائیم یڵمازیش بریندار بووە. سائیم یڵماز بۆ نەخۆشخانەی هەرێمی وان گواستراوەتەوە. تەرمی گوروریش بۆ پزیشکی دادی دەوڵەت لە ئەلباک گواستراوەتەوە.

هاوڵاتیانی ناوچەکە ڕایانگەیاند، سەربازانی تورک دەستڕێژیان لە هەردوو گەنجەکە کردووە و باسی ئەوەیان کرد کە کاتێک گورور سەرقاڵی ئاودانی باخچەکەیان بووە و ئاژەڵەکانی دەڵەوەراند، بە ملپێچ خنکێنراوە و دواتر تەقەی لێکراوە.

بە پێی زانیاریەکان ٣ ساڵ لەمەوبەر باوکی گورور کۆچی دوایی کردووە و ئەو ٧ خۆشک و برا و دایکی بەخێو دەکرد.

ف.ق