ڕژێمی ئێران دەڤەری برادۆستی تۆپباران کرد

تۆپخانەکانی ڕژێمی ئێران دەڤەری برادۆستیان بۆردومان کرد.

ئاژانسی ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، تۆپخانەکانی ڕژێمی ئێران ناوچەی بەربزینی دەڤەری برادۆستی سەر بە هەولێریان بۆردومان کردووە.

بە پێی زانیاریەکانی ئەو ئاژانسە بەهۆی تۆپبارانەوە ئاگر لە ڕەز و پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.

ف.ق