یادی شەهیدان قاسم ئەنگین و مەزلۆم ئامەد لە کاسێل و هیلدیشم کرایەوە

لە شاری کاسێل و هیلدیشم یادی قاسم ئەنگین و مەزلۆم ئامەد کرایەوە.

کاسێل

لە شاری کاسێلی ئەڵمانیا یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و مەزلۆم ئامەد کە شەهید بوون، کرایەوە. قاسم ئەنگین لە ٢٧ی ئایاردا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو.

لە مەراسیمی یادکردنەوەدا کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی کاسێڵ، هاوسەرۆکانی کەجەدەکە – ئەوروپا و کۆن – مەد قسەیان کرد.

دوای قسەکردنی دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لەبارەی تێکۆشانی قاسم ئەنگین سینەڤزیۆنێک پیشاندرا.

هیلدیشم

یادی قاسم ئەنگین لە شاری هیلدیشمیش کرایەوە.

نوێنەری کۆماو، ئەنجومەنی ژنانی شەهید بەرچەم جیلۆ و کۆمۆنی ژنانی مەریەم بەشداریان لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا کرد.

دوای قسەکردن زینەڤزیۆنێک پیشاندرا، یادکردنەوەکە لە بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپپ' و ژن ژیان ئازادیئ' کۆتایی هات.

ف.ق