هەدەپە هێرشەکەی سلێمانی شەرمەزاردەکات

پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) هێرشە چەکداریەکەی سلێمانی بۆ سەر ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، حوسێن ئاراسان، شەرمەزارکرد و داوادەکات تاوانبارەکان بدۆزرێنەوە.

هەدەپە هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، حوسێن ئاراسان لە سلێمانی شەرمەزار دەکات.

هەدەپە لەسەر هەژماری فەرمی خۆی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بەتوندی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، حوسێن ئاراسان لە سلێمانی شەرمەزاردەکەین. ئەم هێرشە بەشێکە لەو کۆمەڵکوژیەی دژی ناگیهان ئاکارسەل و دەیان وڵاتپارێزی تری کورد ئەنجامدراوە. پێویستە بەڕێوەبەرانی هەرێمەکە بە زووترین کات بەرپرسیارانی ئەم هەوڵە بدۆزنەوە".