کتێبخانەی گەڕۆکی ڕامان و بۆچوونەکانی ئۆجالان لە گوندەکانی کۆبانێ دایە

کتێبخانەی گەڕۆکی ڕامان و فەلسەفەی ئۆجالان لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمەوە لەلایەن گەنجانی پەیەدەوە دەستی بە گەشتەکانی کردووە و لە ڕۆژی ٣هەمیندا بە گوندەکانی کۆبانێ دا دەگەڕێت.

گەنجانی پەیەدە لە کۆبانێ ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەم بە دروشمی "بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، وەرن جەنگی ئازادییە " بە چالاکیی کتێبخانەى گەڕۆک ڕامان و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لەسەر شەڕی شۆڕشگێڕیی گەل، راستیی دوژمن و داگیرکاری بڵاودەکەنەوە.

کتێبخانە گەڕۆکەکە ماوەی سێ ڕۆژە لە کۆبانێ دەگەڕێت و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی دابەش دەکات و هەروەها شیکارییە دەنگییەکانی لە هەموو شوێنێک گوێ لێدەگیرێت.

کتێبخانەکە لە ڕۆژی سێیەمدا دەستی بە گەشتەکانی بۆ گوندەکانی کۆبانێ کردووە.

خەڵکی ناوچەکە و گەنجان  بە گەرمی و بایەخێکی زۆرەوە پێشوازییان لە کتێب و بیر و ڕامانەکای ئۆجالان کرد.

چاوەڕوان دەکرێت کتێبخانەکە سبەی لە هێڵی چەلەبییە دا بگەڕێت.

ژ.ت