لە مانگی نیساندا ١٦٣ کرێکار گیانیان لە دەستداوە

کۆمەڵەی تەندروستی و سەلامەتی کار ڕایگەیاندووە کە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا لانیکەم ١٦٣ کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لە دەستداوە، کە لەو ژمارە پێنجیان منداڵ بوون.

کۆمەڵەی تەندروستی و سەلامەتی کار (İSİG)  ڕاپۆرتی مردنی لە شوێنی کاری کرێکاران بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە لە مانگی نیساندا بە لایەنی کەمەوە ١٦٣ کرێکار لە کاتی کارکردندا لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە. هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لەو ژمارەیە پێج کرێکارییان منداڵ بوون و ٨ کرێکاریش لەسەرووی تەمەنی ٦٥ ساڵیەوە بوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە ی بەوەکردووە لە شاری ئەستەنبوڵ زۆرترین کرێکار گیانیان لەدستدوە کە ٤٦ کرێکاربوون. لە ئەنتاڵیایش ٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە، لە ساکاریایش ٦ کرێکار گیانیان لەدستداوە.