پارتە سیاسیەکان: ئامادەین بەرپرسیاری کۆمەڵایەتی بخەینە سەرشانمان

لە راگەیەنراوێکدا، هەدەپە، ئەمەپ، ئەهەپە، هەلکەڤلەری، سەمەفە، تیپ، تۆپ و تەکەپە رایانگەیاند، ئامادەین بەرپرسیاری کۆمەڵایەتی بخەینە سەرشانمان.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:-

" کێشەی کۆمەڵایەتی، ئابوری و سیاسی لە تورکیا وەک تۆپەڵە بەفر گەورە دەبێت. سیاسەتی ڕەنجخواردن، تاڵان و جیاوازی دەسەڵات دەبێتە هۆی هەژاربوونی هەموو گەلان و تاڵانکاری سروشتی. رزگاربوون لەم دۆخە بە گەورەکردنی تێکۆشان و هیوا و یەکێتی دەبێت. ئەمە دەتوانێت رێگە لە ڕژێمی چەوسینەر بگرێت و رێگە بۆ گۆڕانکاری دیموکراسی بکاتەوە. بۆیەش بڕوامان وایە کە هێزە دیموکراتەکان، چەپ، سۆسیالیست و شۆڕشگێرەکانی تورکیا لە دەوری تێکۆشانێکی فراوان کۆببنەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، ئێمە وەک پارتە سیاسیەکان کە ئەم راگەیەنرامەمان بڵاوکردووەتەوە، دوای بانگەوازی هەدەپە لە ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢دا کۆبوینەوە. بڕیارەکانی کۆبونەوەکەدا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین کە بەم شێوەیەیە:-

*بڕیاری تێکۆشانی هاوبەشمان داوە، زەمینەی تێکۆشان فراوان و بەهێز دەکەین.

*بابەتی تێکۆشانی هاوبەش دیاری دەکەین و جێبەجێیان دەکەین.

*بڕیارماندا کە بەشداری ئیستای لایەنەکان بە تێرکەر نەبینین و بە پێچەوانەوە پێویستە تێکۆشانی هاوبەش فراوانتر و بەهێزتر بکەین و هەموو هێزە چەپ، سۆسیالسیت و شۆڕشگێرەکان بەشداری پێبکەن.

*ئێمە لەگەڵ هەموو ژێردەستە، مەخدور، رەنجدەر، ژن، گەنج و ژینگەپارێزەکانی تورکیا، گفتوگۆ لەسەر ڕێ و ڕێبازی هاوڵاتیبوونێک لەسەر بناغەی دیموکراسی و یەکسانی و تێکۆشانی هاوبەش دەکەین. ئێمە وەک هێزە دیموکرات، چەپ، سۆسیالیست و شۆرشگێران ئامادەین کە بەرپرسیاری کۆمەڵایەتی بخەینە سەرشانمان.

بە پشتگیری، تێکۆان و هیوا..."

ف.ق