وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: گەنمی ئەمساڵ زیاتر لە حەوت ملیۆن تۆنە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵ دەگاتە زیاتر لە حەوت ملیۆن تۆن.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵ دەگاتە زیاتر لە حەوت ملیۆن تۆن.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، وەرزی بەبازاڕکردنی ئەمساڵ زیادبونێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت لە بەرهەمی گەنم بەراورد بە وەرزی پێشوی بەبازاڕکردنی گەنم کە ٥ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تۆن بووە، هەروەها پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵ زیاتر لە حەوت ملیۆن تۆن گەنم تێپەڕ بکات.
محەمەد خیزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایدەگەینێت، کە چاوەڕوانییەکانیان بۆ بەرهەمی گەنم بۆ وەرزی بازاڕکردنی ئەم ساڵ ٢٠٢٤، بەرزبونەوەی بەرهەمی گەنمە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەراورد بە وەرزی رابردوو.
هەروەها ناوبراو رونیشکی کردۆتەوە کە بەشێکی زۆری جوتیاران لەهەمان رۆژی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمدا شایستەی دارایی خۆیان وەرگرتووە و پاڵپشتییەکانی حکومەت بۆ ئەو کەرتە بەردەوامی دەبێت.