لە بەرلین دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕێپێوان ئەنجامدرا

کوردستانی و دۆستەکانیان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دژی سیاسەتی قڕکردن بەرامبەر گەلی کورد، ڕێپێوان ئەنجامدرا.

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی دەست دان و مەجلیسی کوردستانی ئازاد (ناڤ-بەرلین) دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا باس لەوە کرا، لە ٢١ ی نیسانەوە هێرشێکی نوێی داگیرکاری دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەست پێ کردووە. دەستنیشان کراوە، لەم هێرشانەدا گۆڕەپانە مەدەنییەکان، هەر گۆڕەپانێک کوردی لێ دەژی و دەسکەوتی کوردی تێدایە، دەکرێتە ئامانج.

لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "بمرێ خیانەت" و "کوردستان بپارێزە" و درووشمی "زاپ، ئاڤاشین مەتینا، بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.