گۆشەگیری ئەشکەنجەیە، بێدەنگ مەبن!

لە گردبوونەوەی پاراستنی مەزن بە پێشەنگایەتی یەکێتی سەندیکای پارێزەرانی تورکیا، ئەندامانی ئۆهەدە پانکارتی "گۆشەگیری ئەشکەنجەیە، بێدەنگ مەبن"یان هەڵگرت.

گردبوونەوەی پاراستنی مەزن

گردبوونەوەی پاراستنی مەزن بە پێشەنگایەتی یەکێتی سەندیکای پارێزەرانی تورکیا لە پارکی ئانیتی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، سەرلەبەیانی لەبەردەم بینای سەندیکای پارێزەران بە ڕێپێوانێک دەستی پێ کرد. پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی یاسایی دەم پارتی ئۆزتورک تورکدۆغان ئامادە بوون.

لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و ئەشکەنجەی زیندانەکان بەرزکرانەوە.

ئەندامانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) پانکارتی "گۆشەگیری ئەشکەنجەیە، بێدەنگ مەبن"یان بەرزکردەوە.

گردبوونەوەکە بە خوێندنەوەی ئەنجامنامەی وۆرک شۆپی پارێزەرانی گەنج دەستی پێ کرد.

پاشان سەرۆکی یەکێتی سەندیکای پارێزەرانی تورکیا، پارێزەر ئەرینچ ساگکان، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد ناهید ئەرەن، قسەیان کرد.