بە دیمەن

خولی تۆپی پێی شەهید سەحەر دەنیز کۆتایی هات

خولی تۆپی پێی شەهید سەحەر دەنیز لە هێلبرۆن کۆتایی هات.

خولی تۆپی پێ

بۆ دیاریکردنی تیمەکان ۆ فیستیڤاڵی گەنجانی کوردستان کە ٢٥ ی ئایار لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت، لە چەند ناوچەیەکی ئەوروپا خولەکان دەستی پێ کرد.

لە شاری هێلبۆرنی باشووری ئەڵمانیا خولێک ئەنجامدرا. نزیکەی ٥٠٠ کەس بەشداری خولەکە بوون بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن).

خولەکە بە ناوی شەهید سەحەر دەنیز دەستی پێ کرد، سەحەر دەنیز لە ساڵی ٢٠١٦ بەشداری تێکۆشانی ئازادی کورد بوو، لە چالاکییەکەدا خوشکی سەحەر دەنیز قسەی کرد، پاش خولەکێک ڕێزگرتن خولەکە بە بەشداری ١٧ تیم دەستی پێ کرد.

لە خولەکەدا تیمی (Kurdische Fußball) پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، مەشکینا سپۆر بووە دووەم و زێرین سنجار سپۆر بووە سێیەم. خەڵاتەکە لەلایەن خوشکی سەحەر دەنیزەوە بەخشرا.

هەروەها تیمی تێکۆژن، وەک تاکە تیمی ژنان خەڵاتکرا.

لەکۆتایی خولەکەدا، گەنجان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە و خولەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

گەنجانی کورد بانگهێشت کران بۆ فیستیڤاڵی ٢٥ ی ئایار لە فرایبۆرگ.

هەر لە چوارچێوەی خولەکەدا، گەنجان زیاتر لە ٢٠٠ نامەیان کۆکردەوە لەپێناو ناردنی بۆ کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی).