بڕینەوەی دارستانەکانی دێرسیم شەرمەزارکرا

کۆمەڵەی ژینگەپارێزی و پاراستنی موونزوور قڕکردنی دارستانەکانیان لە دێرسیم شەرمەزارکرد.

قڕکردنی سروشت

لە هەرێمی چخەکە لە سەر ڕێگای خۆزات و ناوەندی دێرسیم، بەڵێندەر محەمەد تووران بە ڕێگە پێدانی دەسەڵات، دەستی بە بڕینەوەی دارەکانی ئەو ناوچەیەکردووە. لە بەرامبەر ئەم کارانەدا لەسەر ناوی کۆمەڵەکە یوسف تۆپچوو ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و ئاماژەیان بەوەدا: "بە دەیان ساڵە دارستانەکانی دێرسیم قڕدەکرێن و لە ناو دەبرێت، ئەمەش زیانگەیاندنێکی زۆرە بە سروشتی دێرسیم."

هەروەها لە چالاکیەکەدا پارێزەر بارش یلدرم قڕکردنی دارەکانی بە نایاسایی دانا و داوایکرد بە زووترین کات ئەم قڕکردنە بوەستێنرێت.