ئازادکردنی بەندکراوانی دۆزی کۆبانێ ڕەتکرایەوە

دەستەی دادگا ئازادکردنی ئەو کەسانە ڕەتدەکاتەوە کە پەیوەست بە دۆزی کۆبانێ دەستگیرکراون.

دانیشتنی ٢٥ هەمین لە حەرەمی زیندانی سینجان پەیوەست بە دۆزی کۆبانێ بەڕێوەچوو، تێیدا ١٠٨ کەس دادگایی دەکرێن کە ١٨ کەسیان دەستگیرکراون لەنێویشیاندا هەردوو هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و ئەندامانی دەستەی جێبەجێکردنی ناوەندی.

دادگا بە کۆی دەنگ ئازادکردنی دەستگیرکراوانی ڕەتکردەوە، هەروەها سەبارەت بە سری سورەیا ئۆندەر کە بۆتە پەرلەمانتار، نوسراوێک ناردە پەرلەمان لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی و دادگایکردنی، دادگای بڕیاریدا ڕوونی بکاتەوە ئاخۆ ئۆندەر پەرلەمانتارە یان نا، تاوەکو داواکارییەکە لەسەر بناغەی ئەو وەڵامە نرخاندنی بۆ بکرێت.

دانیشتنی داهاتوو لەسەر دۆزی کۆبانێ لە ٣ تەمموزی بەڕێوەدەچێت.