یەپەسە ئاماری چالاکیەکانی لە ساڵی ٢٠٢١دا بڵاوکردەوە

یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) ئاماری چالاکیەکانی لە ساڵی ٢٠٢١دا ئاشکرا کرد.

یەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە چالاکیەکانیان لە تورکیا و کوردستان بەهێزتر کردووە.

راگەیەنراوەکەی یەپەسە بەم شێوەیەیە:

"* تیمی تۆڵەی شەهید مەزلۆم تەکداغی یەپەسە لە ٣ی کانونی دووەمدا لە ناوچەی ئەرنەڤوتکوی ئەستەنبوڵ لەدژی خاڵی کۆنتڕۆڵی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی داگیرکەران نەزانرا و دوای چالاکیەکە ٣ ئامبۆلانس بۆ شوێنی چالاکیەکە ڕەوانەکران و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە ڕەوانە کرد.

* ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید بەرفین جزیری یەپەسە – ژن لە ٢٦ی کانونی دووەمدا لە گەڕەکی ئاککاپی ناوچەی سەیهانی ئەدەنە لەدژی پێشانگایەکی مۆبیلیاتی کەسێکی فاشیست چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا بەشێکی گەورە لە کارگەکە کە ٢ هەزار مەتر چوارگۆشەیە سووتا.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید خەمگین رۆژی یەپەسە:

٢١ی نیسان کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە گەڕەکی نوری جزیر لەدژی پۆلیسی تورک کە هەوڵیان دەدا دەستوەردان لە ئاهەنگی پیرۆزبایی نەورۆزدا بکەن، چالاکیان ئەنجامدا. ئەندامانمان بە مۆلۆتۆف لە زۆر لاوە گورزیان لە ئۆتۆمبێڵی پۆلیسدا.

٢٠ی نیسان ئەندامانمان لەدژی ئۆتۆمبێڵەکان کە ویستیان بکەوتنە ناو گەڕەکەکەوە چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا گورز لە ٣ ئۆتۆمبێڵ وەشینرا و ئۆتۆمبێڵەکان لە هەرێمەکە دوور کەوتنەوە.

٢٠ی نیسان کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە گەڕەکی جودی، ئەندامانمان لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس بە مۆلۆتۆف چالاکیان ئەنجامدا. هەمان ئێوارە کاتژمێر ٢١:٠٠ کاتێک پۆلیسەکان کۆببوونەوە، ئەندامانمان بە مۆلۆتۆف چالاکیان ئەنجامدا. بە فیشەکی ئاسمانی لە پۆلیسەکاندرا کە ویستیان لە ئۆتۆمبێڵەکان بێنە دەرەوە.

١٠ی نیسان کاتژمێر ٢١:٢٤ لە ناوچەی پەیاسی ئامەدی شەوکەت تۆپراک و ئەکرەم زازائۆغلۆ کە هاوکاری فاشیستەکانی تورکن و سەرۆکی فاشیستەکانی چەتەی مەهەپەن لە شارەکە، کاتێک بە ئۆتۆمبێڵ بەرەو ناوچەی گازیلەر دەچوون، بە چەکی سووک چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا گورز لە ئۆتۆمبێڵەکەدرا. ئەندامانمان بە سەرکەوتوویی لە ناوچەکە دوور کەوتنەوە.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید چیاگەر هێڤی یەپەسە لە ٢ی ئایاردا لە ناوچەی ئاڤجلاری ئەستەنبوڵ لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ پۆلیس بریندار بوون، ژمارەی کوژراوەکانی دوژمن نەزانرا.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید غەمگین رۆژی یەپەسە ١٩ی ئایار لە گەڕەکی باخچەلیئەڤلەری شڕنەخ لە ئۆتۆمبێڵی ئەندامانی پۆلیسی (تیم)یاندا. بە مۆڵۆتۆف چالاکی ئەنجامدرا و ئۆتۆمبێڵەکە تێکشکێنرا.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید کاوە چەکداری یەپەسە لە ١ی حوزەیراندا لە ناوچەی نسێبینی میردین بە بۆمبی دەستی چالاکیان لەدژی ماڵی لەتیف ئوزەلی سەرۆکی ئاکەپە لە نسێبین ئەنجامدا.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید چیاگەر هێڤی لە ١٢ی حوزەیراندا لە گوندی چاکمالی ناوچەی ئەرنەڤوتکویوی ئەستەنبوڵ لە پۆلیسێکی مەدەنیدا. لە چالاکیەکەدا پۆلیسەکە سزادرا.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید زانا فارقینی یەپەسە لە ١٢ی حوزەیراندا لە گەڕەکی دەنیزلی سەیهانی ئەدەنە لە پاسەوانەکانیدا. لە چالاکیەکەدا دوو پاسەوان بریندار بوون کە برینی کەسێکیان سەخت بوو.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید مەحمود جان چاکری یەپەسە:

-ئەندامانمان ٢٠ی حوزەیران کاتژمێر ٢١:٠٠ لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە بەناوی شەهید دەنیز پۆریازەوە چالاکیان ئەنجامداوە.

لەلە ١٣ی حوزەیران لە ناوچەی فارقینی ئامەدیش لەبەرانبەر وێستگەی ئەنتەرنێت و شەبەکەی تەلەفۆن چالاکیان ئەنجامداوە."

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید بۆتان ئامەدی یەپەسە لە ٢٦ی حوزەیراندا لە باغلاری ئامەد رێگەیان داخست و چالاکیان ئەنجامدا. کاتێک پۆلیسی تورک بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش هاتنە گۆڕەپانەکە، ئەندامانمان بە بۆمبی دەستی لە پۆلیسیاندا.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید ڕۆژگەری یەپەسە:

-٢٨ی حوزەیران لە ناوچەی فاتیحی ئەستەنبوڵ لە بەرانبەر کارگەیەکی دروستکردنی یاری چالاکیەکی فراوان ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا بەدەیان دوکان سووتێنران.

٢٩ی تەمموز لە بازاری ئونکاپی ئەستەنبوڵ فروشگایەکی ئاکەپە سووتێنرا.

لە هەمان ناوچە قولەیەکی پۆلیس لە گەراجی یەدی ئەمین سووتێنرا و لەناوچوو.

-٣٠ی تەمموز لە پیالە پاشای ئەستەنبوڵ ٣ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل تازەی فاشیستەکان سووتێنران.

-١٥ی ئاب لە ناوچەی فاتیحی ئەستەنبوڵ، کابینەیەکی شارەوانی ئاکەپە لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنرا.

-١٥ی ئاب لە ناوچەی گونگۆرەن، ئیکیتەلی و کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ ٣ ئۆتۆبۆسی سەر بە ئاکەپە سووتێنران.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی یەپەسە –ژنی شەهید نوجان ماڵاتیا:

-٢٤ی تەمموز لە ناوچەی فارقینی ئامەد لەدژی گازینۆی سەربازی لە کۆڵانی گازی بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدا. دوای چالاکیەکە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و پۆلیس بۆ شوێنی چالاکیەکە ڕەوانەکران.

-٢٨ی تەمموز لە ناوچەی ئونئیکی شوباتی مەڕاش کۆگایەکی ئەی١٠١ی ئاکەپە و هاوکارەکانی سووتێنرا و بە تەواوی بوو بە خۆڵەمێش.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید سەنار گارزانی یەپەسە:

-٣١ی ئاب لە مەڕاش کۆگایەکی کەلوپەلی ئاکەپە سووتێنرا.

-١ی ئاب لە ناوچەی فارقینی ئامەد لەدژی فەرماندەیی گشتی جەندرمە بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدرا. دوای چالاکیەکە داگیرکەران زۆر سەربازیان ڕەوانەی ناوچەکە کرد، بە ئامبولانس کوژراو و بریندارەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد. ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.

-١ی ئاب لە ناوچەی سوری ئامەد مەکینەیەکی کاری گەورەشارەوانی سووتێنرا.

-ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید باگەر لە ناوچەی نسێبینی مێردین لە ٢٤ی ئەیلولدا دوو کۆنترایان بە ناوەکانی عەبدولحەلیم ئەلچیئۆغلۆ و فیراز خەلیل کە لەنێو خیانەتدابوون و ببوونە هۆی شەهیدبوونی ئەندامانمان، سزادران.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید باگەری یەپەسە ٦ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی نسێبینی مێردین بە بۆمبی دەستی بە ئامانجی هوشداریدان چالاکیان لەدژی ماڵی سەرحەد ئاسلان ئەنجامدا.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید عادل گیتەی یەپەسە ١٧ی تشرینی دووەم لە جزیر لەدژی کۆنترایەک بە ناوی ئەمین نەگیس چالاکی ئەنجامدا. چالاکیەکەدا بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی بە باشی ئەنجام نەدرا. دوای چالاکیەکەدا کۆنتراکە بریندار بوو.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید دەنیز پۆریازی یەپەسە – ژن لە ناوچەی فارقینی ئامەد لە ٦ گەڕەک بە فیشەکی هەوایی ٢٧ی تشرینی دووەم، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

*ئەندامانی تیمی تۆڵەی شەهید دەمهات سپێرتی یەپەسە ٤ی کانونی یەکەم لە جزیر کۆنترایەکیان بە ناوی تاهر گوڤەن سزادا."

ف.ق