تورکیا: ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٢٥ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک، لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤ هەزار و ٨٠١ حاڵەتی نوێش تۆمارکراون.

بە پێی ئامارەکانی دەوڵەتی تورک تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ١٦٤٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٤ هەزار و ١٩٣ حاڵەتی تووشبوونیش تۆمار کراون.

ف.ق