لە تورکیا ٣ هەزار و ٨١ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

کۆجا لە سەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لێدوانێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. بە پێی لێدوانی بەرپرسانی تورکیا بێت، تا ئێستا ٣ هەزار و ٨١ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ١١٧ هەزار و ٥٨٩ حاڵەتی تووشبوونیش تۆمار کراون.

ز.ش