لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨٤ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی تورکیا ئاماژەیان بەوەدا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ هەزار و ١٨٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەو پێیەش بە گشتی تا ئێستا لە تورکیا ١٢٢ هەزار و ٣٩٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٣ هەزار و ٢٥٨ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق