لە عێراق ١١٩ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ هەزار و ١٨٣ پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ١١٩ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەگەڵ سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە بەرامبەریشدا ٦٣ کەس چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ هەزار و ١٨٣ پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا ١١٩ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٦٩ توشبوویان لە بەغدا بووە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا چاکبوونەوەی ٦٩ توشبووی کۆرۆنا ڕاگەیەندراوە، لەگەڵ گیانلەدەستدانی سێ توشبوو.

لەکۆتایشدا ئاماری گشتی توشبووانی کۆرۆنا خراوەتە ڕوو، کە ٣ هەزار و ٣٢ کەسە، کە هەزار و ٩٦٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش