نیگەرانیەکان بەهۆی بێدەنگی لە ئیمڕالی زیاد دەبن

TÛAD ڕایگەیاند، لەم دۆخەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەوانی نیگەران کردووە.

کۆمەڵەی پشتگیریکردن لە خانەوادەی زیندانیانی مەڕمەرە (TÛAD) لەبارەی دۆخی ئیمڕالی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کانار و وەیسی ئاکتاش کرا.

هەروەها ئاماژە بەوەکرا، "بەهۆی گۆشەگیری ڕەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، حامیلی یڵدرم، عومەر خەیری کانار و وەیسی ئاکتاش لە ئیمڕالی، حکومەت کۆرۆنای کردووە بە هەلێک و بەهای مرۆڤایەتی، ئەخلاقی و یاسایی پێشێل دەکات. هەروەها رێگریکردن لە سەردانی خانەوادەکان بۆ ئیمڕالی ئێمەی زۆر نیگەران کردووە."

ف.ق