گۆکچەک: بەڵێنێ کۆنسێرتێکمان بدەنێ کە شوێن و رێککەوتی دیار بێت

ئیبراهیم گوکچەک ئەندامی گروپی یۆروم کە سەدان ڕۆژە دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە، وتی، " بەڵێنێ کۆنسێرتێکمان بدەنێ کە شوێن و رێککەوتی دیار بێت."

گوکچەک کە ٣١٦ ڕۆژە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە، ڕایگەیاند، داوای بەبەزەیی و ویژدان ناکەین، بە تەنها دادپەروەریمان دەوێ.

گۆکچەک وتی، " بەڵێنێ کۆنسێرتێکمان بدەنێ کە شوێن و رێککەوتی دیار بێت. بەڵین بدەن کە عەلی ئاراجی و سوڵتان گۆکچەک ئازاد بکرێن. ڕێگای ڕاگرتنی مردن بە تەنها ئەمەیە."

گۆکچەک ئاماژەی بەوەشکرد، " داوای بەبەزەیی و ویژدان ناکەین. بە تەنها دادپەروەریمان دەوێ. دادپەروەری جێبەجێ بکەن و مردن ڕگرن. بۆچی داواکاریەکانی گروپی یۆروم جێبەجێ ناکرێن؟

ف.ق