گەنجان لە پاریس بۆ ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا

گەنجانی کورد بە ئامانجی شەرمەزاکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و ژنانی گەنجی ئازاد لە ناوەندی شاری پاریس چالاکیان ئەنجامدا و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

گەنجان لە چوارچێوەی هەنگاوی 'ڕێگا مەدە' دا و بە دروشمی 'ڕێگا بە گۆشگیری مەدە' کۆبوونەوە و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە.

گەنجان دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بکوژ ئەردۆغان'یان وتەوە دواتر بەرەو ناوەندی شارەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ف.ق