"یارییەکانى داگیرکەران پوچ دەکەینەوە"

بۆ یەکێتیی نەتەوەیى کوردستان / ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتیی نەتەوەیی خزمەت بە گەلی کوردستان و داهاتووی دەکات، هەڵوێستی پارچەکردن و شەڕکردن لە دژی یەکتر خزمەت بە دوژمنان دەکات و رێگا بۆ کۆمەڵکوژکردن خۆش دەکات.

بۆ یەکێتیی نەتەوەیى کوردستان / ئەوروپا راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "بە ناوی حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا نیگەرانیی خۆمان لە رووداوەکانى زینی وەرتێ دەردەبڕین. لە کاتێکدا داواکارییەکان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی زیادیان کردووە، رۆشنبیران، هونەرمەندان و گەل دەیانەوێت هیوای یەکێتیی نەتەوەى بەهێزتر و گەشتر بکەن، ئەگەری شەڕێک لە نێوان حیزبە کوردییەکاندا سوودی بۆ دوژمن دەبێت و زیانێکى گەورە لە داهاتووی گەلی کوردستان دەدات.

سەرەتا تورکیا و هەموو وڵاتە داگیرکەرەکانى سەر کوردستان بۆ ئەوەى رێگری لە یەکێتیی نەتەوەیى کوردان بگرن و رێگا نەدەن کورد بەهێز ببێت، یەکەم شت کە ئەنجامی دەدەن ئەوەیە، کە پەنا دەبنە بەر هەموو یاریکردن و سیاسەتێکى قێزەون. لەو رێگەیەوە دەیانەوێت کورد لە ناو یەکدا بدەن بە شەڕ. یەکێتیی نەتەوەیى خزمەت بە گەلی کوردستان و داهاتووەکەى دەکات، شەڕ و هەڵوێستی پارچەکردن خزمەت بە دوژمنان دەکات و رێگا بۆ کۆمەڵکوژییەکان خۆش دەکات.

دەوڵەتانى تورک و ئێران بۆ ئەوەى باڵادەستی و دەسەڵاتی خۆیان زیاتر بکەن وم کوردان لاواز بکەن، دەیانەوێت لەو دۆخی شەڕە سوود وەربگرن و ئامانجەکانى خۆیان بەدی بهێنن. بۆ رێگرتن لەو سیاسەتە چەپەڵانەى دوژمن و پوچکردنەوەیان، داوا لە هەموو حیزبە کوردییەکان دەکەین، ئەو کێشەیە نەکەنە گێژاو و شەڕ و لە رێگەى دیالۆگەوە چارەسەری بکەن. شەڕ و گێژاو خزمەت بە دوژمنان دەکات، یەکێتی و دیالۆگیش خزمەت بە کوردستان و گەلی کوردستان دەکات.

بە ناوی حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا، بۆ پوچەڵکردنەوەى ئەو یارییانەى دوژمنانمان دەیانەوێت لە باشوور ئەنجامی بدەن، بۆ بەهێزکردنی یەکێتیی نێوان کوردان، ئێمە ١٩ی نیسان لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دا لە توڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەست بە هەڵمەتێک دەکەین. داوا لە هەموو کوردستانیان دەکەین بەشداری ئەو هەڵمەتە ببن".

ژ.ت