ڕۆژنامەوان فەردا چەتین سەبارەت بە بە پڕۆسەکە و بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کۆمۆنە دیموکراتیکەکان، ئەرک و بەرپرسیارێتی کۆمەڵگە هەڵسەنگاندی کرد.
پەیوەست بەبێ متمانەی هەردوو لایەن سەبارەت بە پڕۆسەکە فەردا چەتین گوتی: "بۆ ئەم دۆخە 'بێ متمانەی ئەنتۆلۆژی' باس دەکرێت. لە نێو کورداندا ئەمە نییە، بەڵام لە نێو دەوڵەتی تورکدا گۆڕاوە بۆ نزیکایەتییەک کە کۆمەڵگەی بە ساڵان هێدی هێدی هێناوەتە ئەم ئاستە. واتە ئەو عەقڵیەتەی کە بوونی تورکیا، یان بوونی گەلی تورک، بوونی کۆمەڵگەی تورکیای لەسەر لەناوبردنی کوردان، لاوازبوونی کوردان دەبینێت، زۆر باڵادەست و کاریگەرە. هەربۆیە بوونی ماف، یاسا و ستاتۆی کوردان، خۆبەڕێوەبەرییان بۆ تورکیا، بۆ دەسەڵاتداری لە تورکیا، بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت وەک مەترسی و هەڕەشەیەک دەبینرێت.
لە لایەنی کوردەوە، بە هۆی هەوڵی قڕکردنی مێژوویی کۆمارەوە، بە هۆی ئەو کۆمەڵکوژی، کوشتنانەی تا ئێستا ئەنجام دراون و هەوڵدانی چارەسەری پرسی کورد بە توندوتیژی، سیاسەتی فشار، لەناوبردن، نکۆڵیکردن، بێ متمانەیی لە نێو گەلی کورددا دروست کردووە. واتە قسەکردن لەگەڵ دەوڵەتێک کە ئەوەندە خراپەی کردبێت، ئەم خراپەکارییە بکاتە سیاسەتێکی ئاسایی، قسەکردن لەگەڵ حکومەتێک کە نوێنەرایەتی ئەم دەوڵەتە بکات، بێ متمانەیی دروستکردووە. پرسەکە ئەوە نییە کە ئەمە دیاری دەکرێت، پرسەکە ئەوەیە کە چۆن ئەم بێ متمانەییە لەناو دەچێت، چۆن لەناو دەچێت.
بە ڕاستی کۆمەڵگەی کورد داوای ئاشتی، خوشک-برایەتی و دیموکراسی دەکات. ئەمە تەنها پەیوەستی تورکیا نییە. لە سووریا، لە عێراق، لە ئێرانیش هەمان داخوازی هەیە. بەم شێوەیە سیستەمی خۆی بونیات دەنێت. لەسەر داهاتووی پێکەوە ژیان لەگەڵ گەل و کۆمەڵگەکانی ئەو وڵاتانە بونیات دەنێت. بە ئاشکرا باسی ئەم بابەتە دەکات، ئەمە تیۆریزە دەکات، پراکتیزەی دەکات".
فەردا چەتین ئاماژەی بەوەشدا بۆ دیموکراتیزەبوونی تورکیا دەبێت یاسا، دەستووری بنەڕەتی بگۆڕدرێت و گوتی: "نەک تەنها بۆ کوردان. یاسا یان دەستووری بنەڕەتی ئێستا ڕێگە بە دیموکراسی نادات. یاساکان یەکێکە لە لایەنەکانی ئەم بابەتە، بەڵام یاساکان لەسەر خۆیان ناگۆڕدرێن. زۆرێک لە سیاسەتمەداران خۆیان دەڵێن دەستووری بنەڕەتی ئێستا جێبەجێ ناکرێت. دەڵێن 'پێویستی بە ئامادەکردنی دەستووری نوێ ناکات، ئێوە دەستورە کۆنەکە جێبەجێ ناکەن.' دەڵێن 'کۆنەکە جێبەجێ بکە، دواتر باسی نوێ دەکەین.' ئەمەش بەشێکە لێی، بەڵام هیوای بەردەوامی بەڕێوەبەری و دەسەڵاتداری پرسێکی جیاوازە.
هەروەها هەمووکەسێک بۆ ئەم پڕۆسەیە دەڵێت 'زۆر باشە'. دەڵێن بۆ پێشکەوتنی تورکیا، بۆ پەیوەندی لەگەڵ کوردان زۆر باشە. ئاماژە بەوەدەکرێت بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە زۆر بوێرانەیە و بۆ داهاتووی تورکیا، بۆ دیموکراسی زۆر گرنگە، بەڵام بەداخەوە لەم دۆخەی ئێستادا هەمووان تەنها تەماشا دەکەن. زانکۆکان، ڕۆژنامەوانان تەماشا دەکەن. ڕۆڵێک ئەوەندە ناچالاک و چاوەڕوان بێت، هەڵوێستێکی پشتیوانی، قبوڵ ناکرێت. دۆخێک کە بڵێیت 'باشە، بە خێرە، بەڵام ئێمە سەیری دەکەین، ئەگەر پێشبکەوێت پشتگیری دەکەین' قبوڵ ناکرێت.'
فەردا چەتین لە بەردەوامی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا تایبەتمەندییە زۆر گرنگەکان ئەمانەن و گوتی: "لە ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆک ئۆجالانیشدا هەیە، لە بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکەشدا هەیە، لە ئەنجامی ڕاپۆرتەکانیش هەیە. زۆر تایبەتمەندی هەیە، بەڵام لە بنەڕەتدا دوو سەرناو هەیە. یەک، ئەو ئەرکانەی دەوڵەت دەبێت ئەنجامی بدات، ئەو هەنگاوانەی دەبێت بنرێت، کە ئەمە لە هەمانکاتدا پڕۆسەی دیالۆگ و دانوستانیش دەگرێتەوە. دەکرێت ئەمە هێواش بەڕێوەبچێت، بەشێکی کاتی بوێت. لایەنی پەیوەندیدار بە دەوڵەتەوە، واتە لایەنی ئاشتی یان ئەو بەشەی دیموکراسی کە بەشێکە لە دەوڵەت، جێبەجێکردنیەتی، بەڵام لایەنی دیکە و لایەنی سەرەکی بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. واتە بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک هەم بۆ کوردان، هەم دامەزراوە کوردییەکان، سیاسەتی کوردانە. هاوکات بانگەوازێکە بۆ کۆمەڵگای تورکیا. واتە بانگەوازی کۆمەڵگای دیموکراتیک بە واتای؛ بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بەرەو پێش بچێت، بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە قووڵتر بێتەوە، بۆ بە دی هێنانی تورکیای نوێ، بۆ بە دی هێنانی خوشک-برایەتی، دەبێت دیموکراسی ببێتە دیموکراسییەکی ڕاستەقینە. دیموکراسی تەنها لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە، بە دەنگدان هەر ٤-٥ ساڵ جارێک بەدی نایەت."
لە کۆتایی قسەکانییدا فەردا چەتین ئاماژەی بە میکانیزمی 'کۆمۆنە دیموکراتیکەکان' کرد بۆ بونیاتنانی دیموکراسی و گوتی: "ئەم بابەتە زۆر بنەڕەتییە. بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بوو. هەم لە بانگەوازەکەی سەرۆک ئاپۆ و هەم لە بانگەوازەکەی پەکەکەدا هەیە. بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەرلەنوێ بونیاتنانەوەیە. واتە سەرلەنوێ بونیاتنانەوە ئاماژە بەوە دەکات کە دۆخی ئێستا کەمە. واتە بۆ ئەوەی ئاماژە بەوە بکەین کە سیستەمی سیاسی ئێستا، بەشەکانی کۆمەڵگەی ئێستا کەمن، هەربۆیە باسی سەرلەنوێ بونیاتنانەوە دەکرێت. چەندە پڕۆسەی بڕیاردان لە ناوەندەوە بچێتە هەرێم، زیاتر دەتوانین باسی دیموکراسی بکەین. زۆر ناوەند، زۆر گۆڕەپان، گوند، گەڕەک ئەگەر بتوانن پەیوەست بە خۆیان بڕیار بدەن، ئەگەر بتوانن لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان، هەڵبژاردنی سیاسییان و ڕێبازەکانیانی خۆبەڕێوەبەریی بڕیار بدەن، ئەمە ئازادی ئەوان نیشان دەدات."